هۆكاری ووشكبوونی ئاوی شیرن لە هەولێر

 بۆ بەرێز پارێزگاری هەولێر

بابەت\ داواكاری (فریای كۆمەلگای جەژنیكان بكەوە).
بەروار \ 24\06\2024
شوێن\كۆمەلگای جەژنیكانی حاجی فازیل
داواكار \ جەودەت احمد محمد
كۆمەلگای جەژنیكانی ئەبابەكر (حاجی فازیل) نزیك لە 200 مالە و خاوەنی پێنج بیری ئاوی (ئیرتەوازییە)، سالی رابردوو بیری كۆن بەهۆی گۆرانكاری ووشكەسالی لەكەمیدا بەلام بەهاوكاری حكومەت دووبارە بیرێكی تر لێدراوە، جێگای دەستخۆشیە، ئەوەی جێگای باسە سێ بیرئاو ناتوانێت پێداویستی ئاوی رۆژانەی خەلك پربكاتەوە بەهۆی سەرپێچی خەلك و (بێخەمی بیرئیشپێكەر). جۆرێك لە شێواوی لەم پرۆژە ئاودێریەدایە كە شەیتان سەری لێدەرناكات بەهۆی ئەم سەرپێچیانەی خوارەوە...
ژمارەی بیرەكان:
1- كۆنەبیرەكە ئاوی لەكەمیداوە.
2- بیری نوێ هاوشانی كۆنەكە كاردەكات.
3- بیری نوێ لە سنووری مزگەوتە لەكاردایە.
4- بیری كۆن ئامادەكراوە بەلام كێشەی تێكەوتوە.
5- بیری نوێ لە كاردایە بۆ كۆمەلێك مالی دیاریكراو.
سەرپێچی بیر ئیشپێكەر:
1- كەسی میزاجی و دەروونی لەكاتی بەردانەوەی قوفلی ئاو.
2- دواخستنی ئاو بۆ ناوەراستی شەو بەهۆكاری بەهانەهێنانەوەی نالۆژیك.
3- نابەرپرسی و بێ منەتی لەكاری پیشەی خۆیان.
4- نابەرپرسیاری لە دانانی بۆری ئاو كاتێك خەلك بۆری ئاوی زیاد رادەكێشن.
سەرپێچی خەلك:
1- گاوداری رۆژانە زیاتر لە 200لتر ئاوی شیرنی و سازگاری پێویستە.
2- شوانكاری رۆژانە نزیك 50لتر ئاوی سازگاری پێویستە.
3- پەلەوەڕی ئاوی، رۆژانە لەوەرزی هاوین پێویستی بە ئاوی شیرەنە بۆ مەلكردن و خواردنەوە بەشێوەی گۆمی دەستكرد و سروشتی.
4- سەوزە فرۆشی پیشەی فەرمی زۆرێكە بۆخواردن و فرۆشتن لەسەر ئاوی شیرین لە 4 وەرزی سال.
5- عەدیقە فرۆشی بەپارچە بەشێوەی لابەلا لەسەر ئەم ئاوە شیرینە.
6- فرۆشتنی خۆراكی سەوزای ئاژەلان بە(تەڕی) لەسەر ئاوی شیرن.
7- ڕەزی زەیتون و فرۆشتنی زەیتی زەیتوون لەسەر ئاوی شیرین.
8- ڕەزی هەنار و ترێ و سێو و قەیسی و هی تر ئەمانە بە قەبارەی گەورە و بچووك لە ماوەی 32 سال تا ئێستا بەردەوامی هەیە.
9- نەبوونی شێرە (بەلۆعە)ی ئاو و بەفیرۆچوونی ئاوی شیرین.
10- هەبوونی تەنكی ئاو لەمالان و مەزرەعە كە قەبارەی 1000 و 3000 لتری بێ تەوافە و بەئینجی گەورە پرئاودەكرێت.
11- هەبوونی مەزرەعەی بێ مال تەنها بۆخۆشی و كات بەسەربردن شەوانە و ئێوارە دەگەرێنەوە ئەوانە خەلكی ناو كۆمەلگای بەحركە و دەوروبەری هەولێرن.
12- زۆربەی مالەكان خاوەنی دوو بۆ سێ (بەلۆعەی)ئاوەن.
13- زۆربەی بۆریەكانی مالان كە راكێشراون (پیك)ی بۆیداندراوە واتە ناهاوسەنگی زۆرترین قەبارەی ئاو رادەكێشێت كە كاریگەری دەخاتە سەر دواكەوتنی ئاو گەیشتنی ئاو بۆ دراوسێ و ناوچەی بەرزونزم.
14- رۆژانە زیاتر لە 15 كاتژمێر بیری ئاو پێدكرێت ئەوكات بەرێژەی ئاودەگاتە بۆ هەموو مالەكان واتە كۆتای گەیشتنی ئاو كاتژمێر 2 بۆ 3ی شەوە. كە مەودای مالەكان تەنها لەهەندێك شوێن 300م نزیكە لە بیری ئاو.
15- هەبوونی نافور و جوانكاری ئاوپرشان بۆ میوانداری و باخچەی مالەوە و شۆردنی شەقام و رۆیشتنی ئاوی شیرن لە كۆلاندا.
16- هەبوونی رێژەی مزەخەی ئاو بەقەبارەی گەورە لە شێوەی (ئینج) لە پێگەی بەرپرس و هاولاتی ئاوی پێراكێشراوە.
17- هاتنەوەی خەلكی بادینیان بۆ زەوی خۆیان بەشێوەی پچرچر داواكردنی زەویەكانیان بۆ دروستكردنی ئاژاوەی كۆمەلایەتی یان بوون بە كرێچی.
18- فرۆشتنی شوێنی مەزرا و ئاوەرۆ و كۆلان و جادە بە زەوی دیاریكراو.
19- تێكدانی كارەبای گشتی و كۆمەلێك گۆكا لەسەر كارەبای مالان.
20- هەبوونی كارگەی بچووك و دوكانی لابەلا لەناو مالان.
21- هەبوونی كۆگای كراوە وەك مەیدان بۆ (لۆد) كردنی لۆجستی.
22- نەبەستنی كاتژمێری كارەبا و بەفیرۆدانی كارەبای گشتی.
23- تێكدانی گۆرستانی شێخ مستەفا بەهۆی دابرینی زەوی و خزمایەتی.
24- تێكچوونی شەقام بەهۆی نەبوونی ئاوەرۆی زێرابی مالان.
25- گەورەكردنی رووبەری زەوی خانوو لە سەر حیسابی شەقام و كۆلان.
26- تەسككردنەوەی شەقام و كۆلان و تێكدانی زەوی سەوزای.
27- تێكدانی شیوازی خانوو و زەوی لەلایەن چەرچیەكان بۆ قازانجێكی كەم.
چارەسەر:
1- گۆرینی ئەم بیرئیشپێكەرانە بۆ گرێبەرستی نوێ
2- گرێبەستی كارپێكردنی بیری ئاو پاراستنی ئاوی شیرن.
3- دانانی تۆرێكی ئاوی نوێ بۆ ئەوەی هەرسێ بیری ئاو تێكهەلبەكێشرێت.
4- هەلوەشاندنەوەی سەرجەم بۆری ئاوی مالان كە بەسەرپێچی راكێشراوە.
5- دانانی كاتژمێری ئاو بۆ سەرجەم مالەكان.
6- لەناوبردنی سەرجەم باخچەو باغ و سەوزە و میوە فرۆشتن و خواردن.
7- سزادانی گاوداری و شوانكاری و پەلەوەری و باغەوانی بەبری 20 ملیۆن دینار و 5 سال زیندان و دورخستنەوە لە كۆمەلگا.
8- گەراندنەوەی خەلكی دێهاتی سنووری زێی گەورە بۆ شوێنی خۆیان.
9- دانانی ژمارەی تایبەت بۆ كەرتی ئاو لە ژمارەی بیر و كاتژمێری ئاو بەردانەوە بۆمالان.
10- دانانی بۆڕی ستیل لە جێگرەوەی بۆڕی پلاستیك.
11- سەزادانی هەركەسێك بێ پشتگیری پارێزگاو ناحیە لە كاتی راكێشانی و ئاو و كارەبا و لە خانووی كۆن و نوێ.
لێپێچینەوەی توند لەگەل شارەوان و ناحیەو حیزب بكرێت ئەم سێ شوێنە هۆكاری تێكدان و ووشككرنی سنووری هەولێرن بۆ ئاوی شیرین.


هۆكاری ووشكبوونی ئاوی شیرن لە هەولێر


Comments