داڕمانی سایكۆلۆژای سیاسی لە كۆمەلگای كوردستانی باشوور

  گوێ لە سۆران عومر بگرە دواتر بۆچوونی من بخوێنە!


بلۆگەر : جەودەت احمد
بابەت : سایكۆلۆژی كۆمەلگا
بەروار : 27ی جوون 2024

چێرچل دەلێت (حكومەت و حیزبی گەندەل، میللەتێكی گەندەل و جەبانی لە پشتە)، دەمەوێت بە عەشائیری بنووسم بۆ ئەوەی تێگەیشتنەكە جوان بگات بە خوێنەرانی دیجیتالی، ئەگەر حكومەت یەك سال، پارە نەدات و كارەبا نەدات و بێ كارت بكات و ریسوای هەموو ناخۆشیەكی ژیانی بكات، خەلكی كوردستان (نوقەی لێوەنایەت) ئەوەندە مل شۆر و جەبان و بێ غیرەت،لێرە تاوانی حكومەت و حیزب و بارزگانان نیە، بەلكو هەمووی بێ غیرەتی خەلكی كوردستانە. دەلەرزیت و دەگرێت و لەخۆدەچیت ئەگەر بچێت داوای حەقی خۆی بكات ئەوەندە غیرەتی رۆحی و جەستەی و هزری دابەزیوە. یەك منال دەتوانێت حكومی هەموو كوردستان بكات ئەگەر یەك تۆز بەغیرەت بێت لەرووی دەروونی و جەستەی بەرگەی تاوانەكان بگرێت، نەعەشیرەت نە تیرە نە بەرەباب ناتوانێت بەرامبەری بوەستێتەوە، هەموو وەك ئاژەل كلكە كوتەی بۆ دەكات. نەمایكرۆ جەماوەری و ئیسلامی كەس ئەم دۆخەی پێچانابێت، ئابووری مرۆی لە داهاتوو تێچووی سەرووی 20 ملیار دۆلارە لە سەر حكومەت و حیزب و رێكخراوی جیهانی دەكەوێت. ئاوا دۆخی دەروونی خەلكی كوردستان داتەپیوە، جاروبار قیژەی كۆمەلایەتی هەیە ئەمە لەدوای یەك كاتژمێر دەگەرێتەوە رێزی چینی دەروون رووخاوەكان.




دوێنێ شەو لەسەر كێشەی ئاو بۆم روون بۆوە كە خەلك خۆی هۆكارە بۆ داوانەكردنی ماف و خۆشگوزەرانی بەهۆی ئاژاوەی لەناوەخۆی و پشتگری كردنی حیزب لە نوخبەیەك لەناوەخۆی خەلك بۆیە حكومەت و حیزب و بازرگان بە ئاسانی عاشای سیاسی لەم خەلك دەكەن دەلێن ئێمە پابەندی هەموو پرێنسیپەكانی یاساین و دۆخەكە ئارامە و ژیان ئاسای دەروات بەرێوە، ئەگەر ئەم دۆخە 100 سالی تر درێژبكرێتەوە خەلك غیرەتی نیە داوای مافی خۆی بكات سەرەباری دژایەتی یەكتر لەناوەخۆدا بۆ تێكدانی خێزان و دراوسێ و دێهات و شار و كۆمەلگا. ئۆبالی ئەم قسانم لە دونیا و قیامەت لە ئەستۆم كە پشت راست دەكەمەوە خەلك هۆكاری دواكەوتنی ژیانی خۆیانە، بە چاویخۆم بینی بۆ وەرگرتنی مافی ئاو تەنها خۆم داوام دەكرد، كەسانی ئاسایش و مامۆستا و كرێكار و پێشمەرگە رۆل و دەنگیان نیە لە گۆرانكاری رێشەی دۆخی ناوەخۆی و نابەرپرسیاری خێزان و پابەند نەبوون بەژیانەوە، بۆیە لە داهاتوو زۆرترین تێچووی ئابووری مرۆی زیانی كەوتنی حیزب و حكومەت بەردەكەوێت بە ئەگەری ناهەلوێستی خەلك بۆ مووچە و پیشە و كەسی. گەنج ئەوەندە خۆی ریسواكردوە ئەگەر دەیانجار لەناو خەلك ریسوای بكەی، دلی پێخۆش دەبێت. بەردەوام حەز دەكات ریسوابوونی خۆی نمایش بكات بەئەگەری پشتگری و دلسۆزی.




خاوەنی هەموو قسەكانی خۆمم كە ئەم قسان دەكەم و دەنووسم، بە پاش و خراپ لێ پەشیمان نیمە، بە اللە، ئەگەر نوخبەی تایبەت كۆنترۆل بكرێت لە ئۆپۆزسیۆن بە پارە و پۆست، بۆ رێگری لە چاودێری جیهانی و ناوەخۆی، تەمەنی حیزب و حكومەت باژۆ لۆ 100 زیاتر دەمێنێتەوە، پەرلەمانتار سۆران عومەر قسەیەكی جوانی كرد، ووتی خەلك بافەلافل بخوات، وەزعی باشە) راست دەكات ئەوەی ئەم قسەیەی كردوە بۆ سۆران عومەر باش دەزانێت كۆمەلگا لە قیژەی بێ گوزەرانی دەخولێتەوە ناتوانێت داوای مافی خۆی بكات لە پر هەلبەزێت و دادەمركێت.




بۆیە جیهانی زلێهزان و ناوەخۆی عێراق پشتگیری مانەوەی هەرێمی كوردستان و حیزب و كۆمپانیا و بازرگانان دەكەن تاكو دەرفەت دروست دەبێت بۆ دۆزینەوەی كەسێك یان گروپێك یان رووداوێكی دەرەكی دۆخی هەرێمی باشوور بگۆرێت بەجارێك گۆرانكاری ریشی بكرێت وەك سەردەمی صدام حوسێن ئاسەواری ئەم خێزان و حیزبانە لەناوبچێت. بەلام لێرە حیزب و حكومەت، خەلك دەچەوسێنەوە وە خەلك خۆی دەچەوسێنێتەوە بە پێدانی رێژەی مووچە و خۆشگوزەرانی، خەلكیان بۆخۆ راگرتووە و بەردەوامیان داوە بەمانەوەی خۆیان.

ئەوەی خوێندنەوەم بۆی هەیە بەتایبەت حیزبی كلاسیك لەناوخۆی كوردستان بەهۆی هێزی گەرانەوەی سەروەری خێزان بۆ میراتی و هێشتنەوەی حیزب، هیچ بەهاو نرخ نیە بۆ رێكخستن و كادیران و لایەنگرانی ، تەنها بێگەرانەوە بۆ رێكخستن وەك هۆشداری هێزی شاراوەی پێشهاتەكان بۆ خێزان بەرزدەكاتەوە ئەوكات بە ئاراەزوو هێزی خێزان، ڕكخستن و كادیران و جەماوەر ئاراستەدەكات. ئەوەی من تێراماوەم تەنها كاریگەری نوخبەی رۆشنفكران بەسەر ئەم حیزبە كلاسیكانە هەیە بۆیە بەهۆكاری چاودێری جیهانی ناتوانێت نوخبەی رۆشنفكرانی ئازاد سەركوت بكات زۆرجار بەرێگای شاراوە و بەرژەوەندی ئەم نوخبەیە سەركوت دەكات. بابە عەشائیر بلێم ( قسەم بەاللە حیسابی پووشكەیەك لۆ ئەندام و جەماوەر رێكخستنی حیزب ناكرێت لە ئاستی خوێندەوار و نەخوێندەوار). ئاوا دەبینم كە لە رووی راستی دۆخی ناوەخۆی حیزب و جەماوەر و عەوام كە لەم بازنەی سەرەوە دەخولێتەوە. بۆیە لە بەسەرچوونی حكومەت و پەرلەمان و كابینەی 9، هیچ بەرپرسیارییەك ناداتە دەست هیچ كەسێك لێرە هەرێمی باشوور لە سێبەری ئەمەریكا بەرێوەدەچێت بۆ ئەوەی عێراق نەروخێت و ئاژاوەی كەوتنی دەسەلاتی ئیقلیمی بەدوای دانێت بۆیە هەلبژاردن درێژدەكرێتەوە و پشتگری كابینەی 9 دەكرێت بەسركراو و مەودای چالاكی ئەم كابینەیە بە رێژەی كاری رۆتیانی دبلۆماس و شارەوانی بەرێوەدەبات. ئەمە راستی ئەم سەردەمەیە.




داڕمانی سایكۆلۆژای سیاسی لە كۆمەلگای كوردستانی باشوور

Comments