بەربەری پۆستمۆدێرن لە نەبوونی شارستانی لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا

صورة
 بەربەری پۆستمۆدێرن لە نەبوونی شارستانی لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا بلۆگەر : جەودەت احمد بابەت : نوێبوونەوەی هزر بەروار : 5\10\2024 زۆربەی كات بەرێگای دوو تا سێ جۆر پەرتووك بەیەكەوە دەخوێنمەوە بەهۆی خێرای ژیان و تێچوونی تەمەن و كاریگەری لەناچوونی هزر لەناوەخۆی رۆژهەلاتی ناوەراست بەرێگای كارنامەی 11\9 سەرجەم هزری زانستی و فەلسەفەی و توێژی كارنامەی لیكۆلینەوەی ناوەخۆی لە چین و توێژی قوتابی و مامۆستایان وەك خۆبەخش لە دەرخستەی ژینگەی هێزی كاركردن بوونبە قوربانی تیرۆر واتە هیچ شتێك لە رۆژهەلاتی ناوەراست نابێتە بەرهەمی هزری و زانستی بەلكو دەبێتە پوجگەرای و زانستی ماوەبەسەرچووی دارێژراوی زانیاری بی ناوەرۆك لە بازاری جیهانی چاخی دیجیتالی وەك شوێنگەرەوەی ستوونی (مرۆڤ و ماتریال، دامەزراوەی گشتی، رۆحیەتی رۆشنبیر). ئەم كارنامەیە، ئابووری ناوەخۆی رووخاند بۆ ئابووری دەروونی و سەرنج راكێش كە بە ئابووری ئازادی جیهانی و نیولیبرال دیموكراتەكان گرێدراوە كەواتە جەنگی پوچگەرای لەسەردەمی ئازادی پۆلیسی دیموكراسی لە ژێر چاودێری پۆلیسی تەندروستی وەك هزر و هێز و جەستە و رۆح بۆ دژو ناوەخۆ بەكاردێت بەهۆی ئەوەی كە ئەو

ئەمەریكا هۆكارە لە ناسەقامگیری باشوور

ئەمەریكا هۆكارە لە ناسەقامگیری باشوور 

بلۆگەر : جەودەت احمد
بابەت : نوێبوونەوەی هزر 
بەروار : 1\10\2024


قۆناغی باشووری كوردستان لە شاهۆزی كە ئامرازێكە لە زریزەی پێگەی كرێكاری چەكداری لە جوتیار و شوانكار و كرێكار كە هاوشانی شاهۆزی نوخبەیەك لە هیپۆكراسی ئەم دۆخە لاوازەی باشوریان قۆستەوە بەناوی دۆلار دیبلۆماسی، واتە فیشك بەرامبەر بە دۆلارێك بە ئامانجی ئاژاوەی هێز و جەنگ دژ بەناوەەخۆی عێراق و ئامانجێك بوو دژ بەوەلاتانی ئقلیمی یاری بەم جۆرە دۆلار دپلۆماسیە دەكرا. پرۆژەی كارنامەی كێسنجەر بەناوی ئاشتی لە نێوان ئێران و عێراق لە  11ی ئازار بۆ چەند هۆكاری سەرەكی چووە بواری جێبەجێكردن بەناوی بەرژەوەندی نەتەوەی و مافی ئۆتۆنۆمی (هەواوی).

یەكەم : هەلوەشاندنەوەی پارتیزانی باشوور بەهاوكاری توركیا بۆئەوەی كۆتای بەم قۆناغە بێت بەناوی كوردایەتی و كاریگەری بۆسەر كوردستانی گەورە نەبێت وە ئێران لە هاوشانی توركیا و سوریا و عێراق هەمان رۆلیانگرا بۆیە ئەم گرێبەستە لە پرۆژەی مێژووی سیاسی كورد بە پیرۆز هەژماركراوە بەلام دیوی شاراوەn بریتی بوو بە كۆتاهێنانی شۆرەشی چەكداری هزری كۆمەنیستی كۆن لە جەنگی سارد وەك بەربەست لە عێراق. خالێكی بۆدانرا.

دووەم : گۆرینی كۆمەلگای كوردی لە وەبەرهێنانی ناوەخۆی بۆ ئابووری كرێ و مشەخۆری هاوردەی لە رابردوو بۆ ئێستای سەردەم كە خێزانی كورد بەگوێری ئەم مادەیە دەلێت مووچەی خانەنشینی و یارمەتی بۆ کەسوکاری شەهیدان و کەسانی دیکە کە بەهۆی هەژاری و بێکاری و بێ ماڵەوە لێقەوماون دابین دەکرێت.). گۆرینی ئابووری ناوەخۆ بۆ مشەخۆری مووچەی كە هیچ دەرفەتێك لە پیشەسازی و وەبەرهێنانی ناوەخۆ لەكوردستانی باشوور جێگرنەكراوە و بەردەوام دژی ناوەخۆی بوەستێنەوە لە پێناو راگرتنی بەرژەوەندی دەرەكی.

سێیەم : كێسنجەر لە دوای پرۆژەی چرچل كە دەولەتی كۆماری مەهابادتی رووخاند راستەوخۆ هەرەسی بەپرۆژەی كۆمەنیستی كۆنی هێنا لە جەستەی پارتیزانی شۆرەشی ئەیلول كە هۆكاری رێگری ئەم شۆرەشە دژ بە بەریتانیا و هاتنی ئەمەریكایە لە رۆژهەلاتی ناوەراست بەتایبەت بۆ نەهێشتنی ئابووری مرۆی لە دەستەی كاری ناوەخۆی و پیشەسازیدا بۆیە ئەم رووخاندن و چەككردنی شۆرەشی باشوور لە دژی ستالین و جێگیركردنی دۆلار دیپلۆماسی ئاژاوەی چەكی دۆلاری ئابووری سیاسی بووە بۆیە لەدوای ئەم ئالوگۆری دەسەلاتی عێراق و لەناوبردنی خەونی كۆمەنیست لە جەستەی شۆرەشی ئەیلول كۆتای بە عێراق و ئۆتۆنۆمی خۆرێبەری هات ئەم ئۆتۆنۆمیە لە دوای جەنگی دووەمی جیهان پێش ئەم بریاری كوردستانی گەورە دابەشكرابوو بەلام دابەشكردنی كۆمەلەی گەلان و دامەزراوەی نەتەوەیەكگرتوەكان شێوازی ئەم بریارەیان گۆری بۆ خۆرێبەری ئازادی خەلك و كلتور و ئاین واتە ئۆتۆنۆمی باشوور لە 11ی ئازار و پرۆژەی 11\9 كە رووخانی عۆجەی بەدوای داهات هیچ كۆنفیدرالی و خۆرێبەری سەربەخۆی لە جەستەی كوردستانی باشوور جێگای نابێتەوە چونكە پێدانی ئەم شەرعیەتەی لە سنووری عێراق و ناوەندی دەستووری و پەرلەمان و دامەزراوەی گەلی عێراق بەرێوەدەچێت، دەولەتی كوردی لە جانتای بەریتانیا و ئەمەریگا بوونی نیە، خەونی باشوور لە پرۆژەی ئیبراهیم هەولی دەولەتێكی لەرۆزك جەنگی دەروونی و ئقلیمی لە مێژووی خەیالی خۆیان هەلگرتووە بەردەوام وەك حەیران بەسەر خەلكی كوردستان دەهۆننەوە.



پرۆژەی ئبراهیم بۆ ئاشتی و جەنگ لەگەل كارنامەی 11\9 دوو رێگایە لە رۆژهەلاتای ناوەراست دەست بەسەر خاكی مینا دابگرێت بەناوی ئابووری كراوە و بەرژەوەندی هێشتنەوەی دۆلار بەرامبەر ئالوگۆری كۆمەلگای نەفتخۆری واتە پرۆژەی پترۆدلاۆر تەنها نرخ و بەهای دۆلار دەێلێتەوە تاكو هیچ لە جێگادانانێك وەك زێر و دراوی كۆمەنیستی نوێ و پیشەسازی ناوەخۆی بەسەر ئامانجی بەرژەوەندی ناتۆ و ئەمەریكا لە ئابووری گەلان زالنەبێت. هەرچەندەی كوێت و كەندوای عەربی و دەولەت مەزهەبی و نەتەوەی سێ ستوونی پەكخستنی دۆزی كوردە لەپێناو هێشتنەوەی ناوین بۆ بەرژەوەندی بەریتانیا بەلام لە پرۆژەی 11\9 تەنها دەسەلاتی سیاسی و دامەزراوەی حكومەت هەلوەشاوە هیچ كاریگەری بەسەر دۆزی خۆرێبەری خاكی باشوور نیە ئەگەرچی پرۆژەی سامی هەولی ئەم گۆرینە دەدات بەلام خەیال پلاوە بۆیە وێنەی هێشتنەوەی فەلستین و دۆزی كورد وەك گرێكوێرەی سیاسی و ئاژاوەی هێشتنەوەی پترۆدۆلارە لە دژی ئەمەریكا و ئیسرائیل كە نەتوانن ئیمراتۆریەتی زایۆنی تاسنووری یەكێتی سۆڤیەتی جاران بەرن، بۆیە مێژووی جەنگی دوو جەنگی جیهانی و جەنگی سارد و پرۆژەی 11\9 هیچ كاریگەی بۆ خۆرێبەری خودئازادگەری نیە تەنها كارنامیەكی باشوورە لە سێبەری عێراق و ئقلیمی بەفەرمی لەسێبەری عێراق دەخولێتەوە. 


هەرچەندە دۆلار دیموكراسی لە 11\9 خستە ناو جیهانێكی نوی بەناوی گشتاندنی جیهان بۆ دژە ئاین و هزر و زانست تاكو پێگەی ئەمەریكا و بەرژەوەندی ناتۆ و لۆبی سامی بەسەر ناوین زالبێت و ئالوگۆری جیۆسیاسی بكات ئەم خەونە وەك حوشترێك وایە لە بیابان بەدوای سەوزای بەهار بگرێت و نە لۆبی ئیسرائیل لە دۆلار دیموكراسی سەردەگرێت و نە پرۆژەی هاوبەشی دژە تیرۆر ئاهی هەناسەی دەولەتی كوردی لەخۆدەگرێت ئەگەر جەنگی غەززە تا سنووری كوردستانی سوور بروات كێشەی كورد لە هۆزگەرای و نامەعریفەی و پەرتەوازی دەخولێتەوە و ئەوكات كوردستانی سوور لە پرۆژەی ئەرمەنیەكان لەدژی توركیا لە نێوان رووسیا و واشنتۆن كۆتای دێت ئەگەر هەیە لۆبی كۆمەنستی نوێ لەدژی ئەمەریكا و دۆزی كورد پێشبخات بۆ ئەگەری رێگری لە بەرتەسك كردنەوەی سنوری ئابووری برێكس لە دژی نیولیبرال دیموكراتەكان. 


 لەقۆناغی دوای رووخانی عۆجە لە دامەزراوەی هێلی 36 و بۆشای عێراق بۆ هاوسەنگی بەغدا و خالی خۆلەمێشی لە باشوور دامەزراوە بەناوی ئۆتۆنۆمی فەرمی لە سێبەری عێراقی فیدرالی شل مەزهەبی و كلتوری بەگوێری یاسا و كارنامەی نەتەوەیەكگرتوەكان هەولێر لە خۆرێبەری خەلك و ئاین و كلتورە دامەزراوە نەوەك خۆرێبەری خاك بەلكو هاوشانە لە دامەزراوەی گشتی عێراق بۆیە هیچ جوولە و یەدەك و لەجێگادانان لە باشوور ناچێتە بواری جێبەجێكردن بە بێ دەستوور و پەرلەمانی عێراق كەواتە دۆزی كورد تەنها 1 مەتر برناكات لە پرۆژەی 11\9 بەناوی دامەزراوەی هەرێم لە خاك و جەماوەر و حكومەتدا. بۆیە هەرێم لەهاوشانی عێراق كاریان لەسەر باج ورسومات و هاوردەی دەركی كردوە وەك كۆگای شێخەلا وایە لە ئالوگۆری دۆلار بەرامبەر بە دیموكراسی دۆلار و ئابووری نیولیبرالی هاوردەی ئقلیمی و جیهانی بەرێگای رێنمای حكومەت و دامەزراوەی كۆمیانیای ناوەخۆی باشوور و عێراقدا. 


كاتێك دەلێم ئەمەریكا و ناتۆ هۆكاری تێكدانی ناوەخۆی باشوورە لە هێشتنەوەی حكومەتی دوو حیزبی و مایكرۆجەماوەری كە راگری ئەم دۆخەنە بەناوی یەكریزی و هێشتنەوە دۆلار دیموكراسی شاراوە لەپێناو هاوسەنگی حكومەتی هەرێم و بەژوەندی كەمینە بەسەر زۆرینەی خەلكدا ئەم بەخشینەوەی دۆلار جۆرێكە لە یەكریزی لە هاوبەشی دیموكراسی نوێنەرایەتی باشوور بەناوی ئۆتۆنۆمی و سەقامگیری كەمینەدا كەواتە توركیا و ئێران و ئەمەریكا بە پەرتەوازەی دۆلار دیموكراسی بەسەر ئەم حیزب و جەماوەرانە دەبخشنەوە تاكو لە یەكگرتنی پەرتەوازی سەقامگیربن و خەلك لەم دۆخە نالەبارە بمێنتەوە وەك زۆرەملێ شەرعیەت پێدانی بەناوی مووچە و پۆست و كرێكاری لە شێوەی چەكداری و تەریقەت و دیوەخان و مزگەوت و دامەزراوەی مەعریفەی سەرەتای لە ئابووری مایكرۆ حیزبی بەناوی پترۆدۆلار بەرێوەدەچێت. 


لۆجستی و راهێنان و رێنمای و رێنیشاندان لە پێناو مانەوەی كارنامەی 11\9 بەردەوام دۆلار دیموكراسی لەلایەن رێكخراوی ناتۆ و ئەمەریكا لەناوەخۆی باشوور بەناوی ئابووری مرۆی و رێكخستنی دامەزراوەی گشتی و مەدەنی و تایبەت وەك دلسۆزی سیاسی و جیۆدۆلار دیبلۆماسی بەرێوەدەچێت و بەسەریان دابەشدەكرێت. بۆوێنە راپۆرتی كۆتای لەسەر گەندەلی حكومەتی هەرێم لە دامەزراوەی گشتی و سێ شارەكەدا كە هەولێر بە پلەی 1 و رێژی سەروی %43  سەرباری فرۆشتنی نەوتی بە قاچاخ بەگوێری میدیای ناوەخۆی زیاترە لە 500 ملیۆن دۆلار لەهەناردەی نەفتاو ودوور لە كرێ و باج و خەرجی دەرهێنان و بەبازاركردن كە كاریگەری نەرێنی بەسەر ئۆپیك هەبوو بەهۆی پێشێلكاری یاسای و بازاری هەناردەی نەوت و پێكهاتەكانی. كەچی ئەم پرۆژەیە لەبەر چاوی ئەمەریكا و ناتۆ بەرێوەدەچێت هیچ هەلوێستی نیە لەم دۆخە. 


كەواتە دۆخی ناوەخۆی باشوور لە مایكرۆ ئابووری كلتوری گۆراوە بۆ هاوردە و مووچە و باج ورسومات و قاچاغ و ئاژاوەی سەرەوەری دواخستنی حكومەت و یاسا و دەنگ و پەرلەمان سەرباری هاتنی جەنگ ئقلیمی بۆناوەخۆی باشوور بەرێگای سەربازی پیادە و گەشتیار و كرێكار و كۆمیانیا لەناوەخۆی هەرێمی باشوور، چونكە ئەم پرۆژەی لە 2003 لەلایەن ئەمەریكا بەم رێگایە كاری لەسەر چاودێری ناوەخۆی عێراق و هەرێم دەكرد ئێستا بۆ باشوور هەمان ناوەرۆكی جوولەی دەرەكی لە ناوەخۆی باشوور بەرێوەدەچێت. بۆیە كرینەوەی چینی رۆشنفكرانی گەمژە و زماندرێژ و نەخۆشی هزری و دەروونی و جەستەی بە دۆلار دیموكراسی لە پێگەی حیزبی میدیای كاردەكەن وەك نەهێشتنەوەی هیچ دەرفەتێك بۆ ئالوگۆری دەسەلات و حكومەت و جەماوەر كەوات گەنجێك بە 5 هەزار و لەفەیەك لە پرۆژەی خۆشەویستی شاشەی مۆبایل هاوار دەكات دژی ناوەخۆ و نوێنەرایەتی شارەكان ئاراستەی توندوتیژی دەروونی دەخاتە ناو خێزان و شەقام و حكومەت بەم جۆرە هەوادارانە دەلێن نەخۆشی دەروون شەیدای دۆلار دیموكراسی لە پێگەی دیمۆگرافیای سیاسی و دەنگ و رەنگدا كاری بۆ دەكرێت. 


دۆخی لۆبی دۆلار دیموكراسی بەرێگای لۆبی كردنی ناوەخۆ و دەرەكی وەك هێزێكی بەرگری و مانەوەی كار بۆدرێژكردنەوەی دەسەلات و پێگە و ناسنامەی شاخێزانی دەدرێت بۆیە سەرجەم لایەنگران و ئەندامان بە كرێخۆر و دەستی كاری ناوەخۆی بۆ پركردنەوی بژێوی خۆشگوزەرانی دەروونی ئەم لۆبیە بەرێوەدەچێت. ئەوەی جێگای تێرامانە سەرجەم دامەزراوەی گشتی و تایبەت و مەدەنی لە پێشێلی یاسای و درێژكردنەوەی مامەلەی دەسەلات دەخرێتە ژێر هێزی ئەم دۆلار دیموكراسیە كە ئەمەریكا و ناتۆ رۆلی سەرەكیان بەم جۆرە خۆسەپێنی داوە بەناوی راگری بەرژوەندی ئەمەریكا و ناتۆ دژ بە كۆمەنیستی نوێ و كارنامەی 11\9. كەواتە پرۆسەی هەلبژاردن بكرێت و دەنگ بدەیت هیچ لە دۆخەكە ناگۆرێت چونكە لە جیهان لەسەر ئەم داهاتە دۆلار دیموكراسیە لە راست و چەپ كار بۆ هێشتنەوەی ئەم دۆخەی ناوەخۆی باشوور دەكرێت بەناوی پلورالیزمی دۆرۆزنانەی ناسیۆنالیزمی نەتەوەی لە مێژووی سیاسی و هێزی جەنگدا. بۆیە ئەمەریكا و ناتۆ هۆكاری شكەستی ئەم دۆخەن لە باشووردا. 












تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

ئایا دۆلار دەبێتە گۆرانكاری ریشەی مەزهەبی؟

Iraq's change in the direction of the southern region

دوو جەنگ لە چاوەروانی ناوەخۆی باشووردایە