بەربەری پۆستمۆدێرن لە نەبوونی شارستانی لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا

صورة
 بەربەری پۆستمۆدێرن لە نەبوونی شارستانی لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا بلۆگەر : جەودەت احمد بابەت : نوێبوونەوەی هزر بەروار : 5\10\2024 زۆربەی كات بەرێگای دوو تا سێ جۆر پەرتووك بەیەكەوە دەخوێنمەوە بەهۆی خێرای ژیان و تێچوونی تەمەن و كاریگەری لەناچوونی هزر لەناوەخۆی رۆژهەلاتی ناوەراست بەرێگای كارنامەی 11\9 سەرجەم هزری زانستی و فەلسەفەی و توێژی كارنامەی لیكۆلینەوەی ناوەخۆی لە چین و توێژی قوتابی و مامۆستایان وەك خۆبەخش لە دەرخستەی ژینگەی هێزی كاركردن بوونبە قوربانی تیرۆر واتە هیچ شتێك لە رۆژهەلاتی ناوەراست نابێتە بەرهەمی هزری و زانستی بەلكو دەبێتە پوجگەرای و زانستی ماوەبەسەرچووی دارێژراوی زانیاری بی ناوەرۆك لە بازاری جیهانی چاخی دیجیتالی وەك شوێنگەرەوەی ستوونی (مرۆڤ و ماتریال، دامەزراوەی گشتی، رۆحیەتی رۆشنبیر). ئەم كارنامەیە، ئابووری ناوەخۆی رووخاند بۆ ئابووری دەروونی و سەرنج راكێش كە بە ئابووری ئازادی جیهانی و نیولیبرال دیموكراتەكان گرێدراوە كەواتە جەنگی پوچگەرای لەسەردەمی ئازادی پۆلیسی دیموكراسی لە ژێر چاودێری پۆلیسی تەندروستی وەك هزر و هێز و جەستە و رۆح بۆ دژو ناوەخۆ بەكاردێت بەهۆی ئەوەی كە ئەو

گوخواردنی سیاسی لە شۆرەشی كوبا

 گوخواردنی سیاسی لە شۆرەشی كوبا

بلۆگەر : جەودەت احمد
پەرتووك : كاسترۆ و گیڤارا
بابەت : خوێندنەوەی پەرتووك
بەروار : 2\10\2024


جیهانی سەردەمی كلاسیك لە قۆناغی كۆتای جەنگی سارد جۆرێك لە خۆسەپێنی دەسەلاتی میراتی تاكگەرای لە ناوەخۆی گەلان بەرێوەچوو ئەم جۆرە دەسەلاتە بەشێك بوو لە تێكدانی مێژوو و گۆرینی دیمۆگرافیای سیاسی و ئاژاوەی ئالوگۆری دەسەلات و نوێكردنەوەی حكومەت، سەردەمی ئەم دوو پارتیزانی كلاسیكە جۆرێك لە پێشهاتەكانی ناوەخۆی ژیاری رۆژانەیان بەرووی ژینگەی سیاسی و حكومەت و دەسەلاتی ناوەخۆی لە جینەلۆجی كۆپا رەنگی دابۆوە كە تاكگەرای لە خودئاگاهیدا جۆرێك بووە كە بەركەوتەی خێزان و ژینگە لە دۆخی دژ بەم دەسەلاتە ئافراندوە تواندراوە ژیری دەروونی منالی فیدل و جیڤارە لەبەركەوتەی خوێندن و كار و نەخۆشی و ژینگەی ئەوان وەك جۆرێك لە رووناكی دژی ناوەخۆی كوبا بەرپابێت واتە گرنگی منال لە تێگەیشتنی ژیاری دایك وباوك جۆرێك لە هەوێنی یاخی بوون لە خاك و نەتەوە دەسەلات لەناخیەوە دابمەزرێنێت. 

بایۆگرافی كاسترۆ و جیڤارا نزیكە لە ولاتانی رۆژهەلاتی ناوەراست و ئاسیا بەهۆی هەلكەوتەی سروشت و كلتور و مێژوو لە هاوبەشی كۆمەنیستی كۆن هەمان كێشەی ناسنامەی و ئالوگۆری دەسەلاتیان هەبوو، تێروانینم بۆ ئەم خوێندنەوەیە جیاوازتر لە دەقە وەرگێراوەكان و گیرانەوەی فەلسەفەی كلتوری مێژووی بەشێكە لە رووداوی رابردووە لە دووبارەبونەوەی داهاتووی ئێستا، كەواتە چەمكی شۆرەشی مەدەنی كاتێك لە جەستەی تاكگەرای خۆرێبەری و خودئاگای بوونی هەیە لە كۆمەلگا ئەوكات ناتوانێت كاریگەری بەسەر ژینگەی خۆسەپێنی دەسەلات هەبێت چونكە مەودای جەستەی  لە پێگەی ئابووری مرۆی تەنها لە كۆلانی شار دەخولێتەوە بۆیە ئەم دوو بوونە هۆكاری مێژووی رەنگدانەوەی دۆخی سیاسی ناوەخۆی كوبایە كە ئەمرۆكە مێژووی تۆماركردوە لە جیهاندا. واتە هێزی تاكگەرای لە رێكخراوێك یان گروپ كۆبكرێتەوە بۆ وەبەرهێنانی كالای سیاسی لە ناوەخۆی ولاتدا.


هەولی كاسترۆ و جیڤارە بریتی بوو لە خۆشگوزەرانی خەلك و دامەزراوەی سیاسی لەناوەخۆی كوپا كە كارنامەی ئەم خەباتە هۆكاری پێشخستنی پاراستنی خاك و سەروەری كوپا و دەركردنی دەستی ئابووری بیانی كە زەوی كشتوكال و شوانكاری و كرێكاری داگیراوە وە دامەزراوەی گشتی لە خوێندن و تەندروستی و كار و وەبەرهێنانی ناوەخۆی ئامانجی سەرەكی ئابووری ناوەخۆی كوبابێت. هەموو ژینگەیەكی مین رێژكراوی سیاسی ئەگەری تەقینەوەی كۆتای هەیە بەهۆی دەستوردانی ناوەخۆی و شلبوونی خاك و داگیركردنی رووبەری ئەم زەویە مینرێژكراوەی سیاسی لە پێگەی دەسەلاتی تاكگەرای بەناوی پیرۆزی ولات بەلام لە دەرەوەی ئاراستەی كۆبا بەرێوەدەچوو بۆیە ئەم زەویە پاككرایەوە لە خەباتی تاكرەوی و مشەخۆری دلسۆزی دەسەلاتی حكومرانی.

چەمكی گوخواردنی سیاسی لە شۆرەشی كوبا لەم سلۆگانە لەدایك بوو لە هزری نووسینەوەی لە هەلسەنگاندنی ناوەرۆكی ئەم پەرتووكە كە جیڤاری دەلێت: ئەگەر بەرگەی ژیانی دەسەلاتی سیاسی خۆسەپێنی دەولەت ناگرن بۆچی ئالوگۆری هزری و گوخواردن دەكەن. مەبەستی ئەم ووشەیە تەنها ناهۆشیاری كۆمەلگایە بەدوای خۆشگوزەرانی دەروونی خۆیەتی بۆیە بەرگەی مانەوەی ئەم ژیانە ناگرێت لە سێبەری ئەم دەسەلاتە كەواتە مانەوە و هاتنە دەرەوە لە دەسەلاتی خۆسەپێن جۆرێكە لە گوخورادنی سیاسی كە هیچ ئازادی و ئازادی خوازی بەدوای خۆیداناهێنت بەلكو سوپایەكی مردو دەروون نەخۆشە كە رۆژانە خەریكی پەرستشی دەروون رووخاوی تاكگەرای لە كاریزمایدایە بۆیە هاتن بۆ بەرەی ئۆپۆزسیۆن و مانەوە لە دەرەوەی دەسەلات هەمان گوخواردنی ژینگەی چەقبەستوی هزری و رۆحی و مانەوەی بازنەی ژیاری تاك و ماتریالە لە دامەزراوەی ستوونی كلتوری دووەم كە دامەزراوەی گشتی لە هێزی دەسەلاتی خۆسەپێن ئەم بونانە وەك كالای نەتەوەی سپی دەكاتەوە بۆ تیرۆری دەروونی لە چوارچێوەی پلورالیزمی نیشتیماندا بەركاردەهێنت. 


كاسترۆ دەلێت: خەباتی ملشۆری و نەزۆكی ئۆپۆزسیۆن بەرگەی گۆرینی دەسەلاتی خۆسەپێن ناروخێنت دەبێت بەریگای چەك و هێزی خەلك ئەم دەسەلاتە بروخێندرێت. ئەم سلۆگانە بۆسەردەمی جەنگی سارد هاوسەنگە چونكە جیهانی كاپیتالیستی و لبرال دیموكراتەكان بەردەوام دەستوەردان دەكەن لەناوەخۆی ولاتانی سێبەم لە هێشتنەوەی ئایدۆلۆژی و دۆزینەوەی وزەی نوێ و ئاژاوەی دۆلاردیپلۆماسی و پترۆدۆلار و لەناوبردنی ئابووری وەبەرهێنانی ناوەخۆی بۆ ئابووری كۆمپرادۆری هاوردە كە دژی لەناوبردنی كالای سیاسی لە دامەزراوەی گشتی حكومەت بەرێوەدەچێت. ئەم ووتەیە تەواو رەنگدانەوەی ژیاری كوردستانی باشوور و ناوەخۆی عێراق ولاتانی كەندوای عەرەبی لە پێگەی ئەمەریكا و ناتۆ بەرێوەدەچێت. 


كاسترۆ و جیڤارا بەگوێری ئەخلاقی مرۆی بێت سەرجەم پێگە و جوولە و دامەزراوەی شۆرەشی لە شاخ، سلوكی كلتوری دێهاتی و رەچاوی بەرژوەندی گشتی سنورەكان كراوە بۆئەوەی كوبا و رژێمەكەی نەبێتە هۆكاری تێكدان و وێرانركردنی ژیانی خەلكی دێهات بەهۆی هەبوونی جەنگ لەم ناوچانە بۆیە ئاستی پرۆژەی گوخواردنی شۆرەشی سیاسی لە شۆرەشی كوبا ئەم هەنگاوی ناوە بۆ كۆنترۆل كردنی كوبا.

1- دامەزراندنی رێكخستنی گشتی خەلك لە پێگەیاندنی یەكگرتووی پەرتەوازەی دژ بەناوەخۆی كوبا لە دژی دەسەلات.
2- پرچەككردنی شۆرەش لە رێگای راهێنانی و لۆجستی و رێنمای و پشتگری ناوەخۆی دەرەكی بەرێگای نهێنی.
3- جۆشدانی شەقامی كرێكاران و خوێندكاران بەناوی سەرەوەی خاك و زمان و رەنگ لە دژی ناوەخۆی كوبا و دەرەكی ئەم جۆرە خۆپیشاندانە ترسێك بوو بۆ دەسەلات و زیندوكردنی هێزی خەلك لە شەقام و جۆرێكە لە هۆشیاری ئاراستەكراو لە نهێنی سیاسی و خۆسەپێنی ئەم  دەسەلاتە لە دامەزراوەی حكومەت و جەماوەرەكەیدا. 

كاسترۆ تەركیزی لەسەر خۆپارستنە لە دۆلار دیموكراسی كە ئەم چەكە هۆكاری پەكخستنی هێزی شەقام و شۆرەشە كە بەردەوام قۆناغی سیاسی و جەماوەری دوادەخات بۆ هێشتنەوە بەرژەوەندی ولاتانی هاوبەش لە ئەمەریكا كە بەناوی كاپیتالیستی و لیبرال دیموكراتەكان دەسەلاتی پترۆدۆلار دەخەن پرۆسەی بەكاربەری ئابووری سەرنج راكێشان لەناو هێزی كەمینەی كە دەستیان بەسەر حكومەت و دەولەت و شارەوانی داگرتووە. بۆیە كاسترۆ بەردەوام خۆی دەپاراست لە دۆلار دیموكراسی و دەی ووت ئەم دۆلارە وەك بەخێوكەری وایە لە هێزی سیاسیدا. 








تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

ئایا دۆلار دەبێتە گۆرانكاری ریشەی مەزهەبی؟

Iraq's change in the direction of the southern region

دوو جەنگ لە چاوەروانی ناوەخۆی باشووردایە