بە دیموكراتیزەكردنی مێژووی كوردستانی باشوور

 بە دیموكراتیزەكردنی مێژووی كوردستانی باشوور بلۆگەر : جەودەت احمد بابەت : نوێبوونەوەی هزر بەروار : 27\9\2024 كوردستانی باشوور لە سەردەمی سەرەتای ناوەراستی سەدەی 21 و شۆرەشی خۆرێبەری و خودئاگای و تاكگەرای چاخی دیجیتالی پێوستی بەوە هەیە مێژووی كۆمەلگای داهێنانی هەرێمی باشوور بە دیموكراتیزە بكرێت و ریفۆرم بكرێتەو بۆئەوەی ئەم قەیرانە لەناوەخۆی باشوور دامەزراوە بەجارێك كۆتای بێت و وێنەی باشوور لە هاولاتی بوون خۆی نوێبكاتەوە. كەواتە باشوور لەسەر مێژووی میراتی پارتیزانی دۆلار دیبلۆماسی شاخ دامەزراوە بەهۆی لۆبی سامی و ئقلیمی لە پێناو ئاژاوەی ناوەخۆی ولاتانی عەربی و میراتی سەفەوی و عوسمانیدا بەرێوەچووە. ئەم مێژوو بەكلاسیكی چاخی ئاسن و سەردەمی هەوالگری كلاسیك هەژماردەكرێت چونكە جەنگی سارد لەدوای كۆتای جەنگی دووەم لەجیهان دۆخی نێوان كۆمەنیستی مەزهەبی لینینی كۆن و دژ بە لیرال دیموكراتەكان لە نێوان ئابووری دۆزینەوەی نەوت و وەبەرهێنانی پیشەسازی ناوەخۆی ولاتانی ئاسیا و ناوەراستی مینا درێژبۆتەوە وەك شۆرەشی كورد لە رۆژهەلات و باشوور كە دوو شۆرەشی گەمژانەی پێگەی كورد بوو لە پێناوی هاتنی سووپای سوور بۆ ن

كورسی

كورسی.....

بلۆگەر: جەودەت احمد
بابەت: بازنەی فەلسەفە
بەروار: 18ی نیسانی 2024
 


یالا خربن، بەشێوە بازنەی دابنیشن، بابەتی هزری ئەمرۆكە لەسەر كورسیە...!

یالا لێرە دەست پێبكەین....

ئەتوو....


كورسی...هیچی لەسەر نیە....!

كورسی...لێرەكەتیە....!
كورسی....تا كارمان پێنەبیت، بەكاری ناهێنن...!
كورسی....لە چێشتخانەی گەورە هەیە، دەبی پارەی دانیشتنی ئەم كورسیانە بدەی....!
كورسی....لە شەقام هەیە بچووك و بێ پشتە، تەنها پشویەكی كاتی دادەنیشی و دەرۆی....!
كورسی....خێزان كۆدەكاتەوە لە كاتی نانخواردن....!
كورسی....رێزبەندی خێزان رێكدەخات و یاسای دایك و باوك دووبارە دەبێتەوە....!
كورسی....(باغە- پلاستیك) هەیە دانەی بە 5 هەزارە....!
كورسی....شاهانە هەیە دانەی بە 150 هەزار دینارە...!
كورسی....سەرتراشخانە هەیە، هەموو رۆژ كریارەكان دەگۆرێت....!
كورسی....سەرتراشخانە، دەبێتە هۆی تورەی وەستا و كریار، ئەگەر مامەلەی نەشیاو نەزان بێت لەگەل كورسی و پیشەكەی....!
كورسی....لەبەردەم گازینۆ داندراوە، كاسپی پێدەكرێت...!
كورسی....مل شێلان و پشت شێلان هەیە، بۆ ئەو كەسانەی كە مووچەخۆری بێ كارە...!
كورسی....ڕاتەقاندنی (ك....ر) هەیە، (پڕە-تەژ)یە، لە شەقامی دەرەوەی شار، شەوانە 8 پستن، كاتی لێ بەسەردەبەن....!
كورسی....یاری وەرەقەی پێدەكرێت، ئەگەر بازرگانی سیاسی، نەخۆشی جەستەی هەبوو، ئەوكات پارەی خەباتی خۆی، لە كورسی قومار، بەبادەكات...!
كورسی....وانەی پێدەخوێنی كە زانیاری كرچوكالە، لەكۆتای لەسەر كورسی كرێكاری دادەنیشی...!
كورسی....دیبلۆماسییە، بەشەرمۆوە، قاچ و دەست و زمانی دەلەرزێت لەكاتی بینینی سەركردەی زلهێزی سیاسی...!
كورسی....میراتی عەشیرەتە لە مانەوەی (زەوی، دیوەخان، كرمانج، دەسەلاتی پۆلیسی حیزبی و حكومی)دایە...!
كورسی....شوفێری تەكسی و ترێلەیە كە هاژوكار تووشی نەخۆشی (مایەسیری و بایەسیری) دەكات...!
كورسی....ژنی تەمبەل، لەمالەوە فێری دلیڤەر و سناپ و نوستن دەكات....!
كورسی....ئازاردانی جەستەی تاوانبارێكی هەژارە لە زیندانی شاراوە، بەهۆكاری دزیكردن لە سێبەری (زەوی گورگەكان)...!
كورسی....پركردنەوەی دەستی كاری ناوەخۆ بۆ دەستی كاری دەرەكی لەسەر تێچووی كەم و قازانجی زۆر...!
كورسی....دەفرێ گەشتی بێزاركەری دەسەلاتی سیاسی ئەنجام دەدات بەهۆی راكردن لە كورسی حكومەت و میللەت...!
كورسی....بەكرێگیراوی ناوەخۆیە، رۆژانە چاودێری جوولەی پۆست و بلاوكراوی تۆری كۆمەلایەتی دەكات...!
كورسی....هێلی گەرم و موختار و جەماوەرە، لە كورسی چاودێری حیزبی و حكومی دەخولێتەوە بەناوی ئاگاهی و ئارامی...!
كورسی....مووچەی 1 ملیۆن نیوە لە دەسەلاتی حكومی و پۆستی ژمێریاری، ئێستا خاوەنی زەوی 35 دەفتەر دۆلاری...!
كورسی....(صە)ی بەكوركەوە (توكەوە) دەخوات بەناوی كورسی دلسۆزی حیزبی و عەشیرەتی و ناوچەگەری...!
كورسی....لەترسی كورسی 5 مزگەوتی گۆریوە بۆئەوەی نوێژێكی (تەوحید) ئەنجامبدات بۆ خودا...!
كورسی....ملكی گشتی داگیركردوە و 60 وەرقەی لێداوە دەلێت لەداواكاری حیزبی لەناو حكومەت 150 وەرقم لێداوە...!
كورسی....كۆروكۆبوونەوە لە هۆل گواستراوە بۆناو تیكتۆك و سناپ و فەیسبووك لە كورسی (فیزیكی دیجیتالی) پەیامی حكومەت و حیزب دەگەیێنێ...!
كورسی....قورئان خوێنی دەنگ خۆشە، سالانە لەوەرزی رەمەزان هەناردەی كەنداوی عەربی دەكرێت و پێش نوێژی پێدەكرێت بەپارەیەكی دیاریكراو...!
كورسی....جانتا و چاكت هەلگری پێش مێرو پاش مێرە لە گەشتی دیبلۆماسی بەناوی كاریزما و كەسایەتی....!
كورسی....پینەدۆزە، رۆژانە پێلاو جەنتای چینی پۆرۆلیتاریا چاكدەكاتەوە و پینەدۆز گەشتی عومەرە و سەفرە دەكات...!
كورسی....رەنگی سۆر هەیە ئەوانەی وەك (پێلاو) سمێل و قژیان بۆیاخ دەكەن...!
كورسی....جادوی هەیە، بەختی كچ پێش شووكردن دیاری دەكات و بەختی كاندید پێ بردنەوە دیاری دەكات...!
كورسی....چایخانە و قاوەخان و كازیۆن هەیە، بەهۆی رێژەی بێكاری و كێشەی خێزان، ئەم كورسیانە بەردەوام راگری وەزنی 10 كیلۆ تا 200 كیلۆیە....!
كورسی....مۆنتێر هەیە لەترسی شكەستی هاوسەرگیری تەمەنی خۆی لەبەردەم مۆنتاژ و پرسگە دكتۆر سەری سپی كردوە...!
كورسی....سەوزەفرۆشتن هەیە لەناو پەرلەمان لە بۆشای سیاسیدا بەناوی دیموكراسی و دەولەت لەناو مرۆڤەكانە...!
كورسی....لە دیوەخان هەیە كاری دادگا و پۆلیس و مزگەوت و قورئان دەكات بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكان و بۆشایی كەوتنی حكومەت...!
كورسی....گەرۆكمان هەیە رۆژانە وەك كرێكاری سەربەخۆ كاروباری خەلك بەرێوەدەبات لە پیشە و بروانامەی جیاواز....!
كورسی....زۆربەی نووسەران و فەیلەسوفان، تالاوی ژەهریان بە قورگ داكرا لە پێناو مانەوەی كورسی پاشا و دارو دەستەی...!
كورسی....مێینە وەك نەخشە و نیگاری دەستكرد، تەمەنی سوتانی كچێنی لەسەر بەرێدەكات...!
كورسی....لەبەردەم تابلۆی مۆزەخانە، نیشانەی ئارامبوونەوەی بینەرانە لە پێشانگاكە...!
كورسی....لانكە وەك بێشكەی منالانە بۆ خەواندنی پاشا لە ژیاری دەسەلاتدا...!
كورسی....خۆرووتكردنە لەبەردەم دەریا و زەریا بۆ وەرگرتنی ڤیتامین و ئارامبوونەوەی دەروونی...!
كورسی....ڕیشالی تێك قژ قژا و دروستكراوی هێزێكی شاراوەیە...!
كورسی....پەرینەوەی ئاسمانە لە زەوی بۆ بەرزی و نزمی...!
كورسی....كۆنكرێتی خوێن و میرات و ئاین و نەتەوەیە بۆ بەردەوامی دانی شۆرەشی مندالداری...!
كورسی....دووپشك لە شێوەی دەسەلاتە لە پێوەدانی ناوەخۆ و دەرەكی یە...!
كورسی....مۆتەكەیە، ئەوەی لەسەر دانیشی سەری دەخوات....!
كورسی....بەسەروگوێلاكت دادەدرێتەوە، ئەگەر لە پۆستی حیزبی شكەست بهێنی...!
كورسی....پەلكە مۆزە، ئەگەر جوان دانەنیشی، لەسەری هەلدەخلیسكێ و دەكەوی...!
كورسی....وەك خۆدانیشتنێكە، دەبێتە سەرزەنشتی كردنی خۆت لە قەیرانی ژیان...!
كورسی....یادكردنەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری هاوسەرەكەتە لەكاتی وەفاتی، بە داگیرساندنی مۆمێك لەبەردەم كورسیدا...!
كورسی....لێرە دامەنیشە، ئەو كورسی بابمە، پیاو نیە لەسێبەری بابم دانیشێت...!
كورسی...زیاتر لە 30 سالە بە كورسی نووساوە پۆستەكەی ناگۆرێت و بەردوام تەمەنی دەسوتێ لەپێناو پۆست و مووچە و دواخستنەی پێشكەوتنی كۆمەلگایە...

تەواو....

ئەزانن، دوو جۆر كورسی هەیە...؟

یەكەم: كورسی وەهمی وەك نوێنەر و ئاراستەكراو، رۆل دەگێرت...
دووەم: كورسی راستەقینە لە (كات و شوێن و رووداو)ی جیاواز لە دایك دەبێت و لەناو دەچێت...!

كورسی....پەلكە مۆزە، ئەگەر جوان دانەنیشی، لەسەری هەلدەخلیسكێ و دەكەوی...!


ئەم گفتوگۆیە هزریە، جۆرێكە لە شیكردنەوەی رۆتیناتی ژیانی رۆژانەمان لە چوارچێوەی بیركردنەوەی فەلسەفی دوورە لە (سیاسەت)، ئێمەی گەنجی پیر، لە دوای رووخانی رژێم، وێلی ئازادی بیركردنەوە و ئازادی سیاسی و ئازادی زانستی بووین، بۆیە بە ئەركێكی ئەخلاقی دەزانم ئەو قوربانیە لەرێگای چەكداری بەخشیمان وەك خوێن، ئێستاش بۆمان هەیە، لە چوارچێوەی ئەم خوێنە بیربكەینەوە بنووسین و بلاوبكەینەوە، دەبیت ئەمەریكا و ناتۆ بە دلێكی گەورە ئەم چینە رۆشنبیرە لەناوەخۆی كوردستانی باشوور و شاری هەولێر بەهەند وەربگرێت و رێزی بگرێت نەوەك سەركوتی بكات و لەناوی بەرێت...


كورسی....پەلكە مۆزە، ئەگەر جوان دانەنیشی، لەسەری هەلدەخلیسكێ و دەكەوی...!

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

ئایا دۆلار دەبێتە گۆرانكاری ریشەی مەزهەبی؟

Iraq's change in the direction of the southern region

دوو جەنگ لە چاوەروانی ناوەخۆی باشووردایە