دەرفەتی ئۆتۆنۆمی سیاسی لە هەولێر

دەرفەتی ئۆتۆنۆمی سیاسی لە هەولێر


بلۆگەر : جەودەت احمد
بابەت : هزری سیاسی
بەروار : 1 جولای 2024


بیركردنەوەی نووسینەكانم بەگوێرەی هزری پەتی دەخەمە، زیاتر لە 1 مانگە لانەی كچم داوای سەیركردنی یوتویوب دەكات بۆئەوەی كۆپیەكی هزری هونەری لە دیجیتالەوە دووبارە بنەخشێنی لەسەر پەری كاغەز تاكو لێهاتووی دیار بكات و شەرعیەتی باوەرهێنانی ئێمە لە مالەوە بەدەست بهێنێ بەلام بەدوور خستنەوە لە ژینگەی فەنتازی دیجیتالی و باوەربەخۆبوون و بیركردنەوەی (پەتی) خۆی جۆرێك لە زیرەكی دەروونی و ژمارەی دەخاتە سەر پەری كاغەز، بۆیە خوێندنی زانست جۆرێكە لە ئاودانی هزری پەتی لە ژینگەی ناوەخۆی خێزانی كوردی.


بۆوێنە لە پەیمانگای پێشەنگ لەكاتی خوێندن لە سەرەتای سال تا ناوەراستی زۆر هەستم بە (نائۆتۆنۆمی خوێندن) دەكرد وەك زیندانی گشتی بوو بۆ ئێمە تەنها لەرێگای (تەلقینی زیندو) واتە خوێندنەوەی ئاراستەی مامۆستا بەسەر قوتابی زالوو، ئەم تاكڕەویە هیچ گۆرانكاری ناكات لە ئۆتۆنۆمی خوێندن قوتابی، بۆیە دوور كەوتمەوە پەنام بۆ خۆرێبەری ئۆتۆنۆمی برد واتە (هرزی پەتی لە ژیری خۆرێبەریدا) بەهۆی بەركەوتنی (ئۆبجێكت و سەبجێكت) لێرە گەشەی پالنەری دەوروبەر لەرووی (ڕیالیستی - راستی ژیار) جۆرێك لە ئۆتۆنۆمی وەبەرهێنانی تاك بەرهەمدێت لە شەقامی كوردی لە چوارچێوەی ئاژاوەی سیاسی و كەوتنی سێكتەری گشتی حكومەت و داتەپینی ئابووری (كرێ و كۆمپرادۆری) جۆرێك لە ئۆتۆنۆمی سیاسی و كادیری سەرەبەخۆ بەرهەمدێت كە دەتوانێت گۆشەی هەلەی ناوەخۆی و ئقلیمی و جیهانی لە رابردوو بۆ ئێستا و داهاتووی بەردەوام دەست نیشان بكات و لە جێگادانانی بۆدابنێت.


كەواتە ئۆتۆنۆمی سیاسی جۆرێكە لە هزری پەتی و كەسی و ناوچەی لە چوارچێوەی بەركەوتنی رووداوی رۆژ و گەشەی تاك لە (پالنەری ئاژاوەی سیاسی و هەوالگری و حیزبی) جۆرێكە لە دەرخەری ئەنجامەكان بەدەست دێت كە لەدایكبوونی چینی حیزب یان مایكرۆ جەماوەری لەناخی ئەم شەقامە بەسەر ئاراستەی دەنگی (جووڕە و عەوام) و دەنگی (ستراتیژی نوخبەی تایبەت) دادەمەزرێت لێرە بردنی دەنگ و لەدایكبوونی ئۆتۆنۆمی لە بۆشای ئاژاوەی سیاسی و هەوالگری و دواكەوتنی دیموكراسی بەهۆی كەوتنی سێكتەری گشتی حكومەت و لاوازی پەرلەمان لە نوێنەرایەتی و ئەدای سەربەخۆی كاركردن دەبێتە (ئۆبجێكتی چەقەبەستووی و داروخانی خێرا) بۆیە وێنەی لە دایكبوونی ئۆتۆنۆمی سیاسی لە هزری پەتی هەموو جەمسەرەكان تێك دەشكێنت بەرێگای خۆرێكخستنوە ئاستی دەنگی (جووڕە و ستراتیژی) دەبێتە پاكێچی گۆرینی سیاسەت و دامەزراوەی حكومی و هەلسانەوەی هەرێمی باشوور لەناو ئەم ئۆتۆنۆمیە سیاسییە شازە دەچێتە بواری كاركردن و گۆرانكاری لە وەبەرهێنانی گشتی دەبێتە نوێبوونەوە دۆخی سیاسی و دبلۆماسی و ئابووری و ئاسایشی نیشتیمانی باشوور ڕێگایەكی خێرایە بۆدەرفەتی وەبەرهێنان لە گۆرینی سیستەمی كۆمەلگای كۆنەپەرستی نەتەوەی بۆ پیشەسازی و چەرخی دیجیتالی.


شەقامی باشوور بەهۆی زۆرداری مێرنشینی و خێلەكی و گۆرانكاری سیاسەتی ناوەخۆی عێراق زۆرترین زیانی ئابووری مرۆی بەركەوتووە ئەم هەلسانەوەی ئابووریە تێچووی 20 ملیار دۆلاری پێویستە بۆ 30 سالی داهاتوو واتە لە 30 سالی داهاتوو جیهانی پیشەسازی گەورەترین هەنگاو لەپێشە بەلام لەدایكبوونی ئۆتۆنۆمی سیاسی نوێ دەرفەتێكە لەگەل ئەم 30 سالە دۆخی ناوەخۆی هەرێم لە ئابووری كڕی دەگۆرێت بۆ مێگا پرۆژەی پیشەسازی و داهێنان لە ماتریالەكان دەبێتە هۆكاری سەقامگیری ئاسایشی باشوور و گۆرینی ریشەی هێزی سیاسی لە حكومەت دوو حیزبی و دوو زۆنی بۆ هەرێمی باشوور لە پێگەی دامەزراوەیەكی ئۆتۆنۆمی سیاسی و فەریكە سیاسی كە ئاراستەی ئەم داتەپینەی هەرێم بۆ قۆناغی نزیك لە ریفۆرمی نەتەوەپەرستی بۆ داهێنانی و ئابووری مرۆی جێگیردەبێت.


بۆیە ئاژاوەی سیاسی و هەوالگری و تێوەگلانی سیناریۆی جۆراوجۆر جۆرێكە لە كردنەوەی دەرگای نوێ بۆ هێزی جەماوەری لە ئۆتۆنۆمی سیاسی هەرێمی باشوور دەگۆرێت بۆ جێگیركردنی دیموكراسی و رەنگدانەوەی لە رۆژهەلاتی ناوەراست و جیهاندا. ئەم ئۆتۆنۆمیە زۆرروونە بۆ ئێمەی گەنج كە لەپاشماوەی (دەنگی خاك) دوور لە حیزب و ئایدۆلۆژی بتوانێت باشوور رزگاربكات لە چەقبەستووی حیزبی و سیاسی و دامەزراوەی حكومی و لاوازی جەماوەریدا.

لە دكتۆر قاسملۆیان پرسی چۆن ئابووری رۆژهەلات دەبوژێنیەوە؟ ووتی ئەمە هەمووی دەشت و دەرە دەتوانین تەنها ترێ بەرهەمبهێنن و بیكەینە شەراب لەناوەخۆ و جیهان بفرۆشین. كەواتە گێرانەوەی دكتۆر رێك هەلقولاوی ئەم شەڕابەیە كەلە خاكی كوردستان لەدایك دەبێت بەناوی ئۆتۆنۆمی سیاسی نوێ بۆ گشتاندنی ناوەخۆی باشوور و كوردستانی گەورە لە داهاتووی نادیاردا.

دەرفەتەكان روون و ئاژاوەكان دووبارەن و نوێبوونەوە لە رۆتیناتی رۆژانە هیچی تر نیە كەواتە لە دایكبوونی ئۆتۆنۆمی سیاسی نوێ رێگایەكی خێرایە بۆ گۆرینی باشوور لەم گێراوە دروستكراوە و دواكەوتووەی كۆمەلگایەدا.


دەرفەتی ئۆتۆنۆمی سیاسی لە هەولێر 


Comments