هەرێمی باشوور لە ناهۆشیاری گەمەی سیاسیدا

 چۆن یاری سیاسی دەكرێت...؟


بلۆگەر : جەودەت احمد
بابەت : تیۆری سیاسی
بەروار : 2ی جولای 2024

یاری سیاسی بەدوو ستووی نادیاری ئەنجامدەدرێت بۆ ئەوەی رووداوەكان لە رووی راستی خۆیان نمایش بكەن تاكو میدیا و خەلك و رێكخراوی جیهانی دۆخی مەیدانی بگوازنەوە بۆ دۆخی فیزیكی و شێواندنی دەروونی بە رێگای لافاوی (ئەلخەواریزم) زۆرترین پێشهاتەكان بۆ بەكاربەرانی دیجیتالی دەربخات كامە چیرۆك و ناوەرۆك نزیكە لە خواستی دەروونی و كاریگەری دەردانی توڕەی و شادی لەم گرتەڤیدیۆیانە، ئەوكات ناوەرۆكی دیجیتالی زال دەبێت بەسەر ناوچەكە. ئاستی قازانجی كۆمپانیا ریكلام بەرزدەبێتەوە وە داتای هەوالگری لە جوگرافیای سیاسی زۆترین زانیاری بەردەستی هەوالگری تۆری (پەیوەندی كۆمەلایەتی) دەستی پێدەگات دەبێتە چاوگی نا ئەندام لە تۆری هەوالگری بەلكو وەك بەكاربەری دیجیتالی جیهانی جەنگ و ئاژاوەی سیاسی ئەم كەسە لەم ناوە رۆل دەگێرت، بۆچی تۆری كۆمەلایەتی بەخۆرایە؟ چونكە تێچووی هەوالگری كەمترین خەرچی دەستە بەردەكات، بۆوێنە ئەگەر من وەك جەودەت احمد شیكردنەوەی دۆخی ناوەخۆی هەرێمی باشوور بكەم بێ ئاگاداری من، ئەوان بە ئاسانی پێشهاتەكان وەردەگرن و كۆپی دەكەن و سەرەداوێكی دزەپێكراوی ئەم ناوچەیان بەردەست دەكەوێت بێ ئەوەی من و تۆ و ئەوی تر لە جیهانی سۆشیال میدیا ئاگاداری ئەم كردوانەبیت. كەواتە جەنگ و ئاژاوەی سیاسی لە رێگای تۆری كۆمەلایەتی هۆكاری یەكەم بۆ نمایش و دۆزینەوەی كەلێنی بۆشای سیاسی و هۆكاری دووەم بۆ رووخاندنی ئەم دەسەلاتەیە وەك بەهاری عەربی و ئۆكرانیا و عێراق و سودان و غەزە و ولاتانی تر.

رێگاكانی ئەم یارییە...


پێشهات : دەركەوتنی رووداوەكان بەشێوەی رێژەیەی كە بە یەكگرتنی پەرتەواز روودەدات.

دواهات : رووداوەكان بەفەرمی لە میدیای هێزی ناوەخۆی و دەرەكی بلاودەكرێت و بەناوی كرینەوەی (بازاری رووداوی هەوالگری سیاسی) لێرە سەرەتای رووداو بە توندی دەست پێدەكات شۆكێك بۆ جوگرافیای سیاسی و خەلك دەروست دەبێت.

جێگركردنی جەنگ : لێدوانی نەتەوەیەكگرتوەكان و راگەیاندنی ناوەخۆی حیزبی و حكومی دەبێتە هۆشداری فراوانبوونی جەنگە كەواتە بە ئاسانی جەنگی دەستوەردانی ئقلیمی و جیهانی بەرێگای رێكخراوی جیهانی و میدیای دۆخەكە دەقۆزنەوە وەك بەرەی هاوكاری مرۆی و گواستنەوەی چیرۆكەكان بەناوی مافی رزگاری مرۆڤ دەنگیان دەگەیێین بەجیهان. بەلام دیوی شاراوەی ئەم رێكخراو و میدیایانە، پیشاندنی شلەژانی ناوەخۆی ئەم ولاتەیە بۆ جێبەجێكردنی پرۆسەی (كرداری دەروونی) واتە (هەرێ هات). بە چەپلە لێدانی میدیای و راپۆرتی شاراوەی رێكخراوی مرۆی جیهانی، فشار دەخاتە سەر درزی رووخانی ئەم ناوچەیە لە دوای دەرگای دواوە وە لە بەشی پێشەوە نمایشی دەستی خێرو مرۆڤایەتی پیشاندەدات.

بۆیە درێژبوونەوەی جەنگ و بەرزبوونەوەی ئاستی قوربانی ئەوكات ولاتانی هاوپەیمان بەناوی بەرگری خۆشگوزەرانی هاوكاری راهێنان و لۆجستی و هەوالگری و دلسۆزی سیاسی پێش دەخان تاكو ئەم لایەنە بەسەر جەنگ زالبێت دژ بە جەمسەری ناوبڕی جیهانی.


ئەگەر بگەرێنەوە بۆ شەری ناوەخۆی كوردستانی باشور، بریتی بوو لە جەنگی سوونە و شیعە لە نێوان توركیا و ئێران بە پشتگری ئەمەریكا و رووسیا بەناوی دابرانی هەرێمی باشوور بۆ سنووری سوونە لە بالی شیعە و سوونە لە بالی سوونە وەك سەردەمی سنووری ئیمپراتۆریەتی سەفەوی و عوسمان لە ناوەخۆی ویلایەتی شارەزوورو موصل. ئەم جەنگە هەرێمی باشوور بۆ دوو كلتوری سیاسی و ئابووری و سەربازی مرۆی دابەشكرد.


زۆربەی نوخبەی (رۆشنبیرانی گەمژە) ئەم جەنگەیان بەناوی براكوژی و دابرانی حكومەت و دابەشكردنی هەرێم پێناسەیان بۆدەكرد، وە لە ئاستی دوو حیزبی بەهۆی ناهۆشیاری كادیرانی حیزب و سەركردایەتی كورد لەپێگەی باشوور بەناوی (جەنگی دۆلار دیبلۆماسی) كۆكردنەوەی (غەنیمەی) داهاتی سنوری و دامەزراندنی خێزانی حزبی بەناوی حكومەت و پەرلەمان و سوپا و ئابووری و جەماوەری رۆلیان گێرا، بەلام دووبارە جیهانی ناوبڕی زلهێزان فێلێكی مێژوویان لە كوردستانی باشوور كرد بەناوی ناسەقامگیری ناوچە و سنوور. ئێستا باجی ئەم مێژوو دەدەن كە حیزب پەرتەوازەبووە و خێزانی حیزب لە لێواری رووخانە و جیهانی زلهێزان بینەری ئەم پێشهاتاننە كە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكاردەهێنن لەسەر هەژماری حكومەتی دووحیزبی و جەماوەری ناهۆشار و نەخوێندەوار و هەژار و نەخۆشی بەرێوەەچێت..


پێشهاتی جەنگ بەرێگای گەرانەوە بۆ مێژوو و تیۆر و زانست و فەلسەفی سیاسی دەچێتە بواری جێبەجێكردن لە جەستەی پاكێجی هەوالگری بۆمانەوەی خێزانی حیزب و حیزب و كۆمپانیا و حكومەتێك لە شێوەی ئەنجومەنی كۆكردنەوەی مێرنشینەكان دادەمەزرێت هەر حیزب و مایكرۆ جەماوەر و كۆمپانیا، بەشێك لە جەماوەر و هێزی خۆی لێ دادەمەزرێنێت بەناوی ئۆتۆنۆمی و فیدرالی شل و لاواز.

چاوەروانی رووخانی حیزبی سیاسی و بێ دەنگی مایكرۆجەوامەری و خەلكی كوردستانم تاكو بزانم ناوەرۆكی رووداوەكان بەرەو كوێوە دەروات، بەلام %100 سەرەتا حكومەت دواتر حیزب و جەماوەر لەناودەچێت..

لێرە زۆرپێشهاتی زلهێزی و ئقلیمی هەیە لەناوەخۆی باشوور بەلام ناكرێت باس بكەین چونكە جیهانی هەوالگری وردودرشتی پۆستەكانی خەلكی باشوور دەخوێنێتەوە بەدواداچونی بۆدەكات بەرێگای چاوساخی ناوەخۆی باشووری كوردستان. هەموو رووداوەكان بۆ لەناوبردنی خەلكی كوردستانە و پاراستنی ئەم حیزب و مایكرۆجەماوەر و رێكخراوی مەدەنی كۆمپانیاكانە.


هەرێمی باشوور لە ناهۆشیاری گەمەی سیاسیدا 


Comments