بە دیموكراتیزەكردنی مێژووی كوردستانی باشوور

 بە دیموكراتیزەكردنی مێژووی كوردستانی باشوور بلۆگەر : جەودەت احمد بابەت : نوێبوونەوەی هزر بەروار : 27\9\2024 كوردستانی باشوور لە سەردەمی سەرەتای ناوەراستی سەدەی 21 و شۆرەشی خۆرێبەری و خودئاگای و تاكگەرای چاخی دیجیتالی پێوستی بەوە هەیە مێژووی كۆمەلگای داهێنانی هەرێمی باشوور بە دیموكراتیزە بكرێت و ریفۆرم بكرێتەو بۆئەوەی ئەم قەیرانە لەناوەخۆی باشوور دامەزراوە بەجارێك كۆتای بێت و وێنەی باشوور لە هاولاتی بوون خۆی نوێبكاتەوە. كەواتە باشوور لەسەر مێژووی میراتی پارتیزانی دۆلار دیبلۆماسی شاخ دامەزراوە بەهۆی لۆبی سامی و ئقلیمی لە پێناو ئاژاوەی ناوەخۆی ولاتانی عەربی و میراتی سەفەوی و عوسمانیدا بەرێوەچووە. ئەم مێژوو بەكلاسیكی چاخی ئاسن و سەردەمی هەوالگری كلاسیك هەژماردەكرێت چونكە جەنگی سارد لەدوای كۆتای جەنگی دووەم لەجیهان دۆخی نێوان كۆمەنیستی مەزهەبی لینینی كۆن و دژ بە لیرال دیموكراتەكان لە نێوان ئابووری دۆزینەوەی نەوت و وەبەرهێنانی پیشەسازی ناوەخۆی ولاتانی ئاسیا و ناوەراستی مینا درێژبۆتەوە وەك شۆرەشی كورد لە رۆژهەلات و باشوور كە دوو شۆرەشی گەمژانەی پێگەی كورد بوو لە پێناوی هاتنی سووپای سوور بۆ ن

مۆبایلی كوردی تەمەنی كورتە لە كابینەی 9 دا

 مۆبایلی كوردی تەمەنی كورتە لە كابینەی 9 دا

بلۆگەر : جەودەت احمد
بابەت : نوێبوونەوەی هزر
بەروار: 22\9\2024



وەك قوتابی زانستی بازرگانی باس لە وەبەرهێنانی ناوەخۆی دەكەم كە لە سالی 2006 بەهۆی برسیەتی و هەژاری و بێ دادی لە خوێندن دابرام، نەمتوانی ئەم بەشە تەواو بكەم ئەم تاوانە لە ئەستۆی حكومەتی هەرێم و پەرلەمانی دوو حزبیە كە خەونی هەزاران گەنجی كوردی باشووریان لە گۆرنا بۆمانەوەی خێزانی شاهۆزی و كۆمپانیای رۆحانی لە چوارچێوەی كۆنەپەرستی نەتەوەی و پترۆدۆلار، تەمەنی ئێمە سپی كراوە بووە بە قوربانی (قۆنەرەی ژنە بەرپرسان و منالان) بەناوی خۆشگوزەرانی دەروونی لە هێشتنەوەی دەنگی حیزب بۆ خێزان و میراتی شۆرەشی چەكداری. وەك قوتابی پیشەی بازرگانی كە لە سالی 2006 خەریكی خوێندنی ئەم بەشەبووم باشترین بەشی خوێندنی ولاتانی پیشەسازە بۆ وەبەرهێنانی ئابووری مرۆی بەناوی میكانیكی و كارەبا و بازرگانی و ژمێریاری و كۆگا و كارگێری و دارتاشی و هی تر. واتە بربرەی پشتی وەزارەتی خوێندنە لە ئابووری پیشەسازی ناوەخۆی. ئەم بەشە لە هەموو جیهان و بەشەكانی تر تەواوكەری پرۆسەی وەبەرهێنانی ئابووری مرۆی لەناوەخۆی وەلات و هەرێمدایە. 


ئەوكاتەی ئێمە سیستەمی كلاسیكمان دەخوێند بەرێگا بەرهەمهێنانی پیسەشازی ناوەخۆی لە جەل وبەرگ وەك نموونەی وانەی خوێندنی رۆژانە لەماوەی زیاتر لە دوو وانە، ئەوكات بۆمان روون دەبۆوە ئەم بەرهەمە ساغدەبێتەوە یان هەرەس دەهێت كە ئەلگۆریزمی ئەم ناوەرۆكە لە بەرهەمهێنانی ناوەخۆی رەچاوی دیمۆگرافیا و تەمەن و رەگەز و زمان و رەنگ و ئارەزووی و رەفتاری كەسی دەخرا ناو پرۆسەی دامەزراندنی كارگە و وەبەرهێنانی ناوەخۆی لە ئابووری مرۆیدا. خەونی ئێمە لەم بەشە، بوو بە خەونی حووشتر و سووتەمەنی حكومەتی دوو حیزبی واتە ئەوكاتەی كە ئێمە لەم بەشە بە هیواوە دەمانخوێند زۆربەی منالانی بەرپرس هێشتا دایكیان شووی نەكردو لە حیزبی خێزانی ئاوس نەبوون. ئێمە دواكەوتین و دابراین لە خوێندن ئەوانیش بەناوی مێژووی هەوالگری سیاسی بوون بە خاوەنی سەرەوەری ژێرخاك و سەرخاكی باشووری كوردستان. ئەمە دۆخی خوێندنی پیشەی باشوورە لە خوێندندا.


دژی وەبەرهێنانی ناوەخۆنیم بەلام هەندێك راستی هەیە لە هێنانی ئەم لقانە كە لەناوەخۆی باشوور دەكرێتەوە بەناوی دەستی كاری ناوەخۆی هیچ لە دیمۆگرافیای باشوور ناگۆرێت، كاتێك توركیا كار بۆ ناساندنی فرۆكەی بێفرۆكەوانی خۆی دەكات كە تێچووی نرخی یەك دانە لە سەرووی 4 ملیۆن دۆلارە، ئایا ئەمەریكا و رووسیا ئامادەن ئەم جۆرە بازارە لە ناوەراستی ئاسیا و خۆرهەلاتی ناوەراست گەشە بكات و ببێتە جێگرەوەی براندی ناتۆ و كۆمەنیستی نوێ؟ ئەمە خەون و خەیالە كە توركیا وەك عێراقی عۆجە تەنها هاوردەی یەدەك و كۆگا بەكاردەهێنت لە بەرهەمهێنانی پیشەسازی چەك لەناوەخۆی ناوین لە جیهاندا. زۆربەی بەكاربەرانی ئەنتەرنێت ئەم پرۆژەیان بە بێبنەما پێناسەی بۆكردوە چونكە ئابووری مرۆی توركیا ناتوانێت زانستی پیشەسازی سەربازی بفرۆشێتە دەرەوەی جیهان بۆیە بە پیشەسازی پارچە و یەدەگ پێناسەی بۆدەكرێت و كەوتن و رووخانی ئەم جۆرە ئابووریە لەرزۆكە و ئەستەمە خۆرێبەری بێت لە خودئاگای مایكرۆ بزنس. بۆیە توركیا بەهۆی خەباتی باكوور لە لایەن رووسیا و ئەمەریكا شەكەست بە پیشەسازی بازرگانی چەك دەهێندرێت و لە قەبارەی ناوەخۆی بەكاربەری سووپای توركیا زیاتر گەشە ناكات و دەوەستێندرێت چونكە بەرژەوەندی ئابووری كۆمەنیستی نوێ و نیولیبرال دیموكراتەكان پەلەقاژەی تێدەكەوێت لە تێكچوونی بلانسی هێزی سیاسی و سەربازی و دیبلۆماسی واتە ئەم جۆرە پیشەسازیە هێلی سوورە لە ناوەخۆی ولاتانی پترۆدۆلار و هاوسنوورەكان دابمەزرێت. چونكە نرخی دۆلار و بەكاربەری دۆلار و ئاژاوەی دۆلار و وەبەرهێنانی دارای لە دۆلار شكەست دەهێنت زیان بە ئەمەریكا دەكەوێێت لە هێشتنەوەی ئەم دۆخە شلەژاوە ئابووری سیاسییە. 


ئەوكاتەی كەلە ژووری بازرگانی هەولێر وەك وێنەگری رۆژنامەوانی كارم دەكرد لەماوەی زیاتر لە 4 سال زۆربەی پرۆتۆكۆلە بازرگانیەكان لە نزیكەوە ئاگاداربووم كە چۆن بەرێوە دەچێت من لێرە باسی رۆتیناتی كار ناكەم بەلكو باس لە دیبلۆماسی بازرگانی سیاسی دەكەم چۆن سەفارەت و نوێنەری دەرەوەی ولاتان لە پێشوازی كۆمپانیاكاندابوون لە ناوەخۆی كوردستان بەتایبەت لە هەولێر پردی بەیەك گەیشتنی جیهان و باشووری كوردستان بوون. 

ناوەرۆكی پرۆتۆكۆلەكان بەم رێگایەبوو..

1-هاتنی شاندی تایبەت لە نوێنەرایەتی سەفیر و نوێنەری دەرەوەی ولاتان بۆ ژووری بازرگانی هەولێر لە دوای یەكترناسین و وێنەگرتن و گفتۆگۆی كاتی، لەماوەی 1 كاتژمێر ئەم پرۆتۆكۆلە دەچوو بواری جێبەجێكردن.

2- هاتنی شاندنی كۆمپانیاكان لەگەل نوێنەری دەرەوەی ئەم ولاتە بە ئامادەبوونی سەفیر و قونصول و گروپی میدیای و گەشتیاری لەم پرۆژەیەدا بەشداردەبوون.

3- كۆبوونەوەی كراوە و گفتوگۆی رووبەروو بە ئامادەبوونی كۆمپانیای ناوەخۆی باشوور و بە نێونەرایەتی ژوور لەگەل ئەم وەفدە بازرگانیە یەكترناسین و دەستپێشخەری وگرێبەست تاوتوێ دەكرێت زۆجار لەم كۆبوونەوانە گرێبەستی دبلۆماسی بازرگانی ئەنجام دەدرێت وەك متمانە و هێشتنەوەی پشتگری ئەم كۆمپانیا بیانیانە كەلە باشوور ئامادەبووینە. 

4- ئەم خالە زۆرگرینگە بۆ گرێبەستی درێژخایەن لە نێوان باشوور و ولاتانی جیهانی كە بەرێگای ئێوارە خوانێك و یەكترناسینی قول لە میوانداری تایبەت لەناوەخۆی هەولێر بەرێوەدەچوو لە دوای واژۆكردن و ئالوگۆری دیاری و داوتنامەی فەرمی بۆدەرەوەی كوردستان لە هێشتنەوەی پەیوەندی دیبلۆماسی درێژخایەن ئەم پرۆژەیە تەواو دەكرا. 

بیرم دێت، پرۆژەی گرێبەستی  ئۆتۆمبیلی سۆكدای ئەلمانی بە ئێوارە خوانێك لە شەقامی 100م لە كەشێكی رۆمانسی بازرگانی لە ئالوگۆری میوزیكی بیانی و كوردی ئەم گرێبەستی جێبەجێكرا بە سەدان پرۆژەی گرینگ لەناوەخۆی هەولێر لە كرانەوەی تایبەت و گەشتی دیبلۆماسی و ئالوگۆری كلتوری باشوور بەرووی جیهان لە ژووری بازرگانی هەولێر لەسەردەمی دارا جەلیل خەیات بەرێوەچوو، من باسی كەسایەتی دارا ناكەم بەلام كەسێكی دبلۆماسی و بازرگان و دونیا دیتەبوو بەهۆی ئەوەی وەك ئایكۆنی خێزان و پێگەی بازرگانی لەهەولێر، نەخشەی زەوی لەژێر دەستی دابوو دەیتووانی بەهەموو جیهان بگات لەم پرۆسە دیبلۆماسی بازرگانیدا.


هەرچەند بەینم لەگەلی نەبوو چونكە خۆپەرست و وەرگ زل بوو زۆربایەخی بە میدیا و ئامێری گەیاندنی میدیای نادا بۆیە هاورانەبووم لەگەلی لەكاركردن. لەمسەردەمی ئەو زۆر پرۆژە كرانەوە وەك ئایس گینك و كارگەی ئاردی سەر رێگای مەخموور زۆر پرۆژەی گەورە و بچووك لەناوەخۆی باشوور چووە بواری جێبەجێكردن بەلام دەرفەتی كۆمپانیای بازرگانی ئیتالیان لە دەست دا چونكە هیچ وەزارەتێك لە حكومەت ئامادەنەبوو ئەم گرێبەستانە لە خۆبگرێت سەرجەمیان رەتیان دەكردەوە دەیان ووت وەك حكومەت ئێمە ناتوانین گرێبەست لەگەل كۆمپانیا بكەین بەلكو دەبێت لەگەل كەرتی تایبەت ئەم پرۆژانە بخرێنە كاراكردنەوە. زیاتر لە 5 سال كاری میدیای لەگەل ژووری نوێنەرایەتی كۆمپانیاكانی ئیتالیا كارم كرد تەنها بەرێكردن و بێ وەلام بوو بۆیە دۆخی هەرێم لە بەرژەوەندی ئێران و توركیا خرائامادەباشی بەناوی ئقلیمی و دۆست و دراوسێ و بەلام ئەم جۆرە بازرگانیە بریتی بوو لە پەكخستنی ئابووری وەبەرهێنانی ناوەخۆی بۆ خێزانی دوو حیزبی و پاراستنی خێزانی شاهۆزی لە دژی ناوخۆی باشوور و بەبازاركردنی كالای هاوردەی ئەم دوو ولاتە لە ئەدای كۆمپرادۆری سیاسی و هێشتنەوە و لاوازكردنی ئابووری مرۆی بەناوی دەستی كار و وەبەرهێنان و هەناردەكردن كۆتای بەهرێمی باشوور هات و خراسەر مێزی ئەنقەر و تەهران. 


ئەگەر ئیتالیا لەگەل باشوور لە ئابووری بازرگانی گرێبەستی هەمیشەی كردبا، ئێستا باشوور خاوەنی كوالێتی براندی ناتۆ و ئاسایشی كۆمەلایەتی و سەرەوەری خاك و ئالوگۆری دەسەلاتی سیاسی دەبوو چونكە باشوور وەك ئیسرائیل دەبوو خاوەنی فرەكلتوری دیموكراسی و بە دیموكراتیزەكردنی شەقامی باشوور بوو لە هۆزگەرای و هیپۆكراسی بەلام ئەم خەونە وەك خەونی خوێندنی من لە گۆرنا لە پێناوی زۆنی زەرد بۆ توركیا و زۆنی سەوز بۆ تەهران بەناوی هەموو شتێكەوە. 


ئەمەی لەناوەخۆی باشوور روودەدات بەناوی بازرگانی و گرێبەستی كردنەوەی لقی وەبەرهێنانی هیچی لە بازرگانیەكی ئاشكرا و تەندروست ناچێت تەنها شێوەی لە بازاری رەش و كۆپی كردنی براندنی صینی وەك براندەكانی تری ناو خاكی دراوسێان كە بەناوی خۆراك و پێداویستی رۆژانە كە جۆرەها ناو و لۆگۆ و كوالێتی ناتەندروستی لەخۆگرتووە پێ دەلێن ئابووری بازرگانی هاوردە لە نمایشی پرۆژەی  رێگا و بان و بالەخان و بازار و گەشتیار بەناوی دبلۆماسی هاوردە لە كابینەی 9دا، زۆرم لا سەیرە ئەمرۆكە زیاتر لە 5 كاتژمێر بەدوای سەرچاوەی ناوەرۆكی بلاوكراوەی ئەم براندە كوردیە لێكدراوە كە پێدەلێن مۆبایلی كوردی و لە پروپاگەندی شاراوەی میدیای حیزبی نمایشكرا تەنها لە یەك مەتری كۆپیكراوی سەرجەم میدیاكانی حیزب وەك مزگێن و ئابووری ناوەخۆی نمایشكراوە بێ ئەوەی بەفرمی بكرێتەوە  نمایشی ئەم بەرهەم بكرێـت لە ناوەخۆی گردبوونەوەی میوانداری لە نێوان خەلك و ولاتانی نوێنەری جیهانی تاكو متمانە و پشتگری ئابووری هەرێم بكرێت و خەلك دلسۆزی و رەفتاری ئابووری مرۆی بەرزبێتەوە ببێتە كریاری و باوەرپێكراوی بەكاربەری ئەم بەرهەم، هیچ شتێك نەكرا لەم روانگەوە تەنها وەك هەل هەلەی بووكگواستنەوە هاتوو رۆیشت.


 وادەبینم شوێنكە وەك بازاری رەش لە كۆپیكردنی ئەم بەرهەم بۆناوەخۆی عێراق و ولاتانی رۆژهەلاتی ناوین بەلام لەبیرنەكەین دەستوور رێگر دەبێت لەم پرۆسەیە چونكە بەشێكە لە عێراق و سنووری فیدرالی لە هاوردەی دەستی ئابووری مرۆی ئۆتۆنۆمی باشوور لەناوەخۆی عێراقدا، دژی نیمە بەلام عێراق رێگرە لە هەناردەی مریشك و تەماتە و پیاز و برنج ئەی چۆن رێگری و لێپێچینەوە لەم جۆرە پرۆتۆكۆلە ناكات لە كوێ و چۆن و كێ ئەم پرۆژەیە بەرێوەدەبات و لە ئاراستەی كام ولات بەرێوەدەچێت؟


صین بریاری داوە لە نزیكرترین خال جۆرێك لە پیشەسازی ئاراستە لەناوەخۆی ولاتانی عەرەبی دابمەزرێنیت بەهۆی دابینكردنی سووتەمەنی و پرۆتۆكۆلی بازرگانی و ئابووری لە ئالوگۆری دیبلۆماسی كلتوریدا، ئەم پرۆژەیە لەوانیە بەشێك بێت لە پشتگیری نمایشی كۆكردنەوەی دەنگ لە دژی پێگەی سلێمانی و ئێران و ئەمەریكا و عێراق چونكە دەنگدانی ئەم جارە لێدانە لە خێزانی حیزب و دەنگ و هێزی حیزب وەك شیش و كەباب ئەم پرۆسەیە بەرێوەدەچێت ئەگەر صین ئەم پرۆژەیە بەرێوەببات هەرگیز نابێتە دژی بەرەی ئێران و عێراق و ناوچەی سلێمانی چونكە ئەوانە بەشێكن لە هاودۆستی و دیبلۆماسی برێكس و ئابووری كۆمەنیستی نوێ. بۆیە هەموو كاروكردارێك لە باشوور بە شێواوی لێلی بەرێوەدچێت بینیمان لە هەناردەكردنی نەوت بۆ توركیا و كردنەوەی كێلگەی غاز و فراوانكردنی رێگاوبانی هەولێر و دهۆك و پشتگوێخستنی سنووری ئێران و سلێمانی لەم پرۆژەدا سەرباری جوانكاری سواقی سیاسی بەناوی پرۆژەی نشتەجێبوونی بالەخان و شار و دێهاتی مۆدێرن لەناو شاردا، ئەمانە هەمان ناوەرۆكی رابردوو بەناوی ئابووری و داهاتی باج و رسومات لە پرۆژەی كەرتی تایبەت وێنەی هەوالی میدیای بۆسەرنجدانی دەروونی بەكارخراوە.


كۆمپانیای صینی بۆ دروستكردنی شوشەی ئۆتۆمبێل لە ئەمەریكا لەسالانی رابردوو كێشەی تێكەوت بەهۆی ئابووری مرۆی لە نێوان كرێكاری ئەمەریكی و صینی چونكە ئابووری مرۆی صینی لە پیشەسازی ناوەخۆی لەدایكبووە دەتواێنت زۆرترین بەرهەمی هەبێت لەكاتی كاركردن و هاوشانی رۆبۆتێك كاردەكات لە كات و شێون و هێز و داهێناندا، ئەو كێشەیەی نێوان صین و ئەمەریكا قولتركردوە بریتی بوو لە بەفیرۆدانی كات و كەمی بەرهەم و لاوازی ئابووری مرۆی ئەمەریكا بوو كە توانی زیادكردنی بەرهەمی شووشەی دابەزاند چونكە خواستی زۆربوو و داهاتی هەناردەی ناوەخۆی كەمە بەهۆی لاوازی پێگەی كرێكارانی ئەمەریكی بۆیە  لەكۆتای بووە ناخۆشی نێوان دەستی كرێكاری ئەمەریكا دژ بەهاتنی رۆبۆت و كرێكاری صینی لەم پیشەسازیە هاوبەشەدا. 


ئەگەر ئەم وێنەیە ئالوگۆر پێبكەین لە نێوان صین و كوردستانی باشوور كە قەباری صین 1 ملیار و نزیك 300 ملیۆن كەسە و پێگەی مێژووی و كلتوری و بازرگانی و پیشەسازی و دەستی وەبەرهێنانی ناوەخۆی هەیە كە بەسەر هەموو جیهان زالە بەناوی زیرەكی دەروونی كە نووسراوە لە سەربەرهەمەكان (دروستكراوی صین). دەكرێت بلێن پێگەی زانكۆ و پەیمانگەی باشوور دەتوانێت ئەم مایكرۆ پۆرتەبلە لە گرێدانی مۆبایل لەناوەخۆی باشوور سەربكەوێت و پێداویستی رۆژهەلاتی ناوەراست دابین بكات ئەگەر كار لەسەر داهاتی كەم و ولاتانی سێیەم بكات بۆوێنە هەناردەی ئەفریقا بكات وە گشتاندنی بۆناوەخۆی نیشتیمانی عەربی بەبازاربكات ئەو كات دەتوانێت ئابووری مرۆی بەرگەی هەناردەكردنی بەرهەمی ئەم مۆبایلە لە 30 هەزار بۆ 1 ملیۆن زیاد بكات بەرێگای دەستی كاری ناوەخۆی كە هیچ پاشاخانی پیشەسازی دیجیتالی نیە چونكە هەرێم لە ئابووری كلاسیك و نەوت پێكهاتەوە نەوەك جیهانی چاخی دیجیتالی. دەكرێت بەكاربەربێت بەلام ناتوانێت بەرهەمهێنی سەرراستی ئەم جۆرەكارنەبێت بەهۆی ئەوەی ئابووری دەستی كاری ناوەخۆی باشوور تەنها لە مووچە و كرێی رۆژانە دەخولێتەوە نەبوویتە خودئاگاهی و خۆرێبەری لە تاگەرایدا بەناوی وەبەرهێنانی مایكۆر پۆرتەبلی دیجبتالی لە باشوور.


جەنگی پیشەسازی ئەمەریكا و صین لە نێوان هێشتنەوەی براندی ئایفۆن و لەناوبردنی كۆمپانیای هەواویدا بەرپابوو.

1- پەكخستنی هەواوی لە سیستەمی گۆگل بۆ ئەوەی نرخی ئایفۆن لەبازار جێگیربكرێت و دانەبەزێت، نەبێتە كالای بەسەرچووی لە كۆتای سال پێش كۆكردنەوەی قازانج و لەدایكبوونی براندی نوێی ئایفۆن.
2- هەواوی رێگربوو لە ئاشكراكردنی تیرۆر و چاودێری كەسانی سیاسی و بازرگانی و سەربازی و مەدەنی لەلایەن ئەمەریكا لە پرۆژەی دیجیتالی كاری لەسەر دەكرد لە ناوەخۆی ئەورووپا و ئاسیادا.
3- سیستەمی 5ج دژی ئەمەریكا بوو لە بەبازاركردنی لەناوەخۆی ئەورووپا بەهۆكاری دزەپێكردنی داتای كەسی و بەرێگای ئەم سیستەمە بۆناوەخۆی صین. 
4- جەنگی پیشەسازی دیجیتالی ئاسمانی لە نێوان علی بابە و مایكرۆسۆفت و ئەمازۆن و ئێكس سپەیس درێژبۆتەوە بەهۆكاری تێكچوونی بەرژەوەندی ئەمەریكا لە بازاری بۆشای سەربازی ئاسمانیدا. 

لام سەیرە ئەم پرۆژەیە بەخێرا نمایشكرا لە پێشهاتنی پرۆسەی هەلبژاردن بۆئەوەی خواستی خەلك دابین بكریت لە پركردنەوەی كالای دیجیتالی و پیشاندانی ئابووری مرۆی دژی بەناوەخۆی عێراق و ئەمەریكا تاكو فشاری كرداری دەروونی ببێت پروپاگەندەی ئقلیمی و جیهانی لە میدیا ناوەخۆ و دەرەكیدا ئەمە هۆكاری ئەم دەرخستنە شاراوەبوو لەم نمایشە كتوپرەدا. 

تایوان كەوت نێوان كێشەی خۆرێبەری لەدژی صین بەلام بەریتانیا رێگربوو لەم جودابوونەوە و سەربەخۆیە، ئەمەریكا بەدەرفەتی زانی لقێكی فەرمی براندنی تایوانی بۆبەرهەمهێنانی چیپ گواسترایەوە بۆ ئەمەریكا كە داهاتی ئەم كۆمپانیایە لە تایوان 400 ملیار دۆلار بوو بۆهەرسالێك لەناوەخۆی ئەم پیشەسازیە لە هەناردەكردنی چیپ. تۆسەیربكە ئاژاوەی سیاسی چۆن بووە دەرفەت بۆ بردنی لقێك لەم پیشەسازیە لە خاكی صین دژ بە ولاتانی كۆمەنیستی نوێ و برێكس بە نوێنەرایەتی نانسی پلوسی ئەم كارە بەرێوەچوو. 

ئەزانی چۆن ئەم باشوورە دەبینم وەك وێنەی جیڤارە كە كەسێكی پزیشك بوو حەزی بە پیشەكەی نەدەكرد تەنها خەریكی نووسین و خوێندنەوە بەرهەلستی ناوەخۆی هەژاری بوو كە جینەلۆجی هەژاری ولاتەكەی لە وێنەی ژیان و خێزان و حكومەت و خەلك دەبووە پشتگیری بەهەلستی مانەوەی خۆی لەم دۆخەدا بۆیە شۆرەشی بەرپاكرد،  بۆیە باشوور هەمان بەرهەلستی نەتەوایەتی میراتی خێزانی لەم باشوورە دووبارەبووتەوە بەناوی حكومەت و حیزب و جەماوە كەواتە سەرجەم دەنگدەرانی ئەم دوو حیزب وەك دەروێش دەف بۆگیرفانی و وەرگی خۆیان لێدەدەن بەناوی پێگە و مەرجەع و كاریزما بەلام ئەم دەف لێدانە تەمەنی كورت و كۆتای دێت بەهۆی جەنگی ئقلیمی و جیهانی لەناوەخۆی عێراق و سنووری باشووردا. 


مۆبایلی كوردی تەمەنی كورتە لە كابینەی 9 بەهۆی ئەو شیكردنەوە هزرییەی كە باسمان كرد لەسەرەوە هیچ ئەگەری مانەوەی نیە لە بازاری ناوەخۆ ودەرەكیدا چونكە براندنی ج7 و كۆمەنیستی نوێ لە ئاسیا لە جەنگێكی جیهانی ئابووری گەلاندا دەخولێتەوە بۆیە براندنی پۆتەبلی مایكرۆ مۆبایلی كوردی تەمەنی كورتە. 





تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

ئایا دۆلار دەبێتە گۆرانكاری ریشەی مەزهەبی؟

Iraq's change in the direction of the southern region

دوو جەنگ لە چاوەروانی ناوەخۆی باشووردایە