بە دیموكراتیزەكردنی مێژووی كوردستانی باشوور

 بە دیموكراتیزەكردنی مێژووی كوردستانی باشوور بلۆگەر : جەودەت احمد بابەت : نوێبوونەوەی هزر بەروار : 27\9\2024 كوردستانی باشوور لە سەردەمی سەرەتای ناوەراستی سەدەی 21 و شۆرەشی خۆرێبەری و خودئاگای و تاكگەرای چاخی دیجیتالی پێوستی بەوە هەیە مێژووی كۆمەلگای داهێنانی هەرێمی باشوور بە دیموكراتیزە بكرێت و ریفۆرم بكرێتەو بۆئەوەی ئەم قەیرانە لەناوەخۆی باشوور دامەزراوە بەجارێك كۆتای بێت و وێنەی باشوور لە هاولاتی بوون خۆی نوێبكاتەوە. كەواتە باشوور لەسەر مێژووی میراتی پارتیزانی دۆلار دیبلۆماسی شاخ دامەزراوە بەهۆی لۆبی سامی و ئقلیمی لە پێناو ئاژاوەی ناوەخۆی ولاتانی عەربی و میراتی سەفەوی و عوسمانیدا بەرێوەچووە. ئەم مێژوو بەكلاسیكی چاخی ئاسن و سەردەمی هەوالگری كلاسیك هەژماردەكرێت چونكە جەنگی سارد لەدوای كۆتای جەنگی دووەم لەجیهان دۆخی نێوان كۆمەنیستی مەزهەبی لینینی كۆن و دژ بە لیرال دیموكراتەكان لە نێوان ئابووری دۆزینەوەی نەوت و وەبەرهێنانی پیشەسازی ناوەخۆی ولاتانی ئاسیا و ناوەراستی مینا درێژبۆتەوە وەك شۆرەشی كورد لە رۆژهەلات و باشوور كە دوو شۆرەشی گەمژانەی پێگەی كورد بوو لە پێناوی هاتنی سووپای سوور بۆ ن

شەقامەكان دەرفەتی ئازادییان نیە لە هەولێر

 بەدرێژای 10كم لە بەحركە بۆ شەقامی 100م هەولێر لە هەردوو شەقام زەوی دزراوە

بلۆگەر : جەودەت احمد
بابەت : نوێبوونەوەی هزر
بەروار : 24\9\2024



رۆژانە بەهۆی ئاژاوەی سیاسی لە پێناو مانەوەی دەسەلاتی شاهۆزگەرای بەناچاری لە ژێر فشاری ژیانێكی مردوو لە جەستەی زیندو سەركێشی مانەوەی ژیان و بەدەست هێنانی 12 دۆلار بۆ 8 كاتژمێر كاركردن لە نێوان كۆمەلگای جەژنیكان و شاری هەولێر هاتووچۆ دەكەم كە مەودای نێوان ئەم شوێنە زیاتر لە 20كم واتە چوون و هات 40كم لە رۆژێكدا و 200كم لە 5 رۆژدا بە دووچەرخە، ئەمە وێنەی ژیاری تاكی كوردە لە باشوور لە دیمۆگرافیای 6 ملیۆن كەس كە لەژێر هەرەشەی برسیەتی و نەخۆشی و نەخوێندەواری و بێكاری و سەركوتی پۆلیسی تەندروستی دەگوزەرێنێت. باشوور لە وێنەی ولاتانی ئەفریقا هاوشانە لە چینی خواروو كە داهاتی لە نێوان 3$ تا 12$ كەمترە بێ ئەوەی خەرجی هاتووچۆ و خواردن و مانەوەی شوێنی كاری لە ئەستۆی خاوەن كاربێت، كەواتە وێنە شاراوەكەی شاری هەولێر لە نێوان شەقام و بالەخان و لۆبی سناپچی سوپای دیجیتالی و پەیوەندی دەرەكی لە ناوەخۆی هەولێر و كوردستان بەنوێنەرایەتی قونسول و كۆمپانیا و گەشتیار ئەم دیمۆگرافیای هەژارنشنەی كوردستان و ناوەخۆی هەولێری داپۆشیوە بەناوی عاشای نەبوونی هەژاری و جوانكاری شیكردنەوەی سیاسی لە میدیا و گروپ و چین و توێژی چەپرەوجەلاو بەناوی خۆشگوزەرانی ئارامی هەرێم و شەكەستی ریفرۆاندۆمی خەونی بوون بە سەرۆكی كۆماری دەولەتی كوردی درێژەی بەم دۆخەداوە لە هەلبژاردنی تەزویر و جەنگی دەروونی بەرامبەر بەخەلك و كۆچی گەنجان و شەكەستی شارەوانی و دامەزراوەی حكومەت و پرسورای درەكی و ئقلمی كە زۆرترین قوربانی بوونی خەلك لەم دۆخە لەژێر هەرەشەی تیرۆری سپی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمدا لە دەسەلاتی دوو حێز و بەرگری و مانەوەدایە.

پروپاگەندەی ئاشتی بۆ هێشتنەوەی جوانكاری گەندەلی هەرێم لە پێگەی فەرمی یونامی كە ئەم دۆخە لە ئاژاوەی سیاسی و ئابووری و سەربازی ناوەخۆی شاهۆزی دایە بۆئەوەی شەرعەیتی ئەم شاهۆزە درێژە بەم دۆخە بدن بەناوی ئاشتی و ئارمی و خۆشگوزەرانی، ئەوەی من رۆژانە یاری لەگەل مەرگی خۆم دەكەم لە پێناو 12$ و لە دووری 40كم لەماوەی 3 كاتژمێڕ لە چوون و هاتنەوە بەركەوتەی راستەوخۆم بە كۆمەلگای كوردی و نارۆشنبیری هاژوكاری سنووری دەرەوە و ناوەی هەولێر هەیە كە هۆكاری ئەم نارۆشنبیریە بەهۆی سێ ستوونی سەرەكی كۆمەلگای كوردی مشەخۆری مووچەیە كە لەم تیۆریانە پێكهاتووە.

1- تێكچوونی ئیكۆلۆژی نووستن : ئەگەر بۆماوەی چەند مانگێك لە دەرەوەی شار لە دێهات و شارۆچكە و یاخود لەناوشار جێگۆركەی شوێنی نووستن بكەی لەسەر بانی خانوو بخەویت ئەوكات دەزانی ئاستی جوولەی كۆمەلگا لە چ پاتالی ژیان دەخولێتەوە كە هۆكاری ئەوەیە بەهۆی بێ كاری و كەوتنی پێگەی ئابووری ناوەخۆی و پركردنەوەی ئابووری كۆمپانیا كە كاریگەری ئەرێنی بەسەر تاك هەیە لە خودئاگای و خورێبەری لە ناوەخۆی خێزان و تاكگەرایدا چونكە هۆكارە بۆ مانەوە لەم بۆشاییەی ژیان بەردەوام بەركەوتی Killer Time بەرێوەدەبات بۆیە مەودای نووستن لە شاری هەولێر و دەرووبەری بەگشتی لە نێوان كاتژمێر 11 بۆ 2:30 شەو كاتی نووستی خەلكە لە دیمۆگرافیای هەولێر، پشتراستكردنەوەی ئەم قسەیەم هەبوونی خەلك لە شەقام و باخچەو كۆلان و مۆل و ماركێت نیشانی ئەوپەری ناهۆشیاری شەقامی هەولێرە بۆیە تێكچوونی ئیكۆلۆژی نووستن و درەنگ هەلسانەوە یان دواكەوتنی فەرمانبەر و كرێكار و دەزگای میری و كەرتی بازرگانی لە شەقام بەخێرای هاوژكاری دەكات و زۆرترین سەرپێچی لە شەقام ئەنجام دەدات چونكە دواكەوتن و نووستن لەشەو بۆماوەی 4:30 دەبێتە هۆكاری تێچوونی دەروونی و هزری و جەستەی كە لە ئاستی بینین لاوازە و كێشەی چاو و سەر و كۆم كە ئاستی نەخۆشی دەروونی و مایەسیری و تەمبەلی جەستی بەسەر هاژوكاری هەیە بۆیە رێز لە یاسا و رێنمای و پیادە و پایسكل و ئاژەل و شەقام ناگرێت وەك شتێكی بێ نرخ و بەها لەبەرچاوی دێت و دەروات. كەواتە كامێرای چاودێری و رۆلی پۆلیسی شەقام و سزای دەروونی و رێنمای جێگرینابێت و كێشەی پەیوەندی شەورۆژ لە پیشە و حەسانەوەی جەستە دەبێتە ئاژاوەی تێكچوونی ئابووری مرۆی لە هەرێمی باشووردا. ئەم تاكە لە دامەزراوەی میری زۆرترین كێشەی رۆتینات و بەركەوتەی لەگەل دەورووبەری هەیە بەهۆی دابران لە ژیاری راستەقینە و تێكچوونی هۆرمۆناتی جەستەی ئەم بوونە لەم كۆمەلگایەدا. 

2- خۆشەویست شاشەی زیرەك : زۆربەی خەلكی كوردستان لە جیاتی هەبوونی ئامێری سادە بۆ پەیوەندی رۆژانە هەست بە لاوازی كەسی خۆی دەكات ئەگەر ئامێرێكی گرانبەهای نەبێت لە سەرووی 2000$ ئەم برە پارەیە متمانەی دەروونی بەم تاكە لەم كۆمەلگایە مشەخۆرە بەدەست دەهێنێت كە بوونی خۆی لەئامێركی ئەلكترۆنی و دیجیتالی دەبێنێتەوە هۆكاری ئەم كەمخۆزانین بەهۆی بەركەوتەی كۆمەلگای وەلاتانی پیشەسازی و كۆمپانیای و پترۆدۆلار لە ئاستی نزم و بەرز بەردەوام وێنەی ولاتانی پێشكەوتوو لە نرخ و جوانكاری دەرونی خۆی دەبینێت كە هۆكاری ئەوەیە زۆرترین كات خەریكی ئامێری مۆبایل بێت و كاریگەری بەسەر دەروون و جەست لە شۆربوونی مل و خواربوونی بربرەی پشتی و زلبوونی ورگ وێنەی ئەم كۆمەلگایە نەخشاندوە بەناوی (جاهیل مۆدێرن) بۆیە هاژوكار زۆرترین چاوی لەسەر كرداری دەروونی خۆی و دەردرانی تەوژمی خۆشی و ناخۆشی لە بەركەوتی ناوەرۆكی ئەم بلاوكراوانە و پەیوەندی هاژوكار و خۆشەویستی شاشە لە شەقام و یاسا و رێنمای و پیادە و دووچەرخە دادەبرێنێت بۆیە كارەسات و روودا وسەرپێچی لەم شەقامانە لەبەرزبوونەوەدایە. كەواتە خۆشەویستی شاشە جۆرێكە لە خەواندنی عقلی تاكگەرای لە ناهۆشیاری ئەم ئامێرە بۆ پركردنەوەی كاتێكی زۆر و بەكارنەهێنی ئامێری سادەی لە نرخی 10$ كە هەمان كاری رۆژانە بۆبەرێدەكات. هاژوكاری و خۆشەویستی مۆبایل و بەركەوتەی ناوەرۆكەكان هۆكاری بۆشای یاسای هاتوچۆی هەولێر و سەرپێچی هاژووكارە لە شەقامدا.

3- شلەژانی دەروونی هاژووكار : ئەم شلەژانە بەهۆی ئاژاوەی سیاسی و ئابووری و كۆمەلایەتی لەناوەخۆی باشوورە كە تائێستا سیستەمی كارگێری حكومەت لە دامەزراوەیەكی تەندروست و ئاراستەی سیاسی حیزبی مەدەنی بەرێوەناچێت چونكە حكومەتی هەرێم لە سەر دەنگ و بەرژوەندی مانەوەی شاهۆزی و شاخێزانی لە سێبەری حیزب بەرێوەدەچێت بۆیە پاشكۆی هەرێم لە دامەزراوەی بەعث دامەزراوە و درێژە بە یاسا و رێنمای و ئاراستەی گشتی لەناوەخۆی هەولێر وەك پایتەخت بەرێوەدەچێت، كەواتە تێكچوونی دەروونی هاژوكار بەهۆی داتەپینی كەرتی شارەوانی و دامەزراوەی گشتی و حكومەت و لاوازی ئابووری مرۆی هۆكار و كاریگەر كە هاژووكار دوور لە ئەدای شوفێری لە شەقام شوفێری بكات بینیمان لە رابردوو لەسەر هۆرن و فوللایت و شكانەوە و پێشبرێكی و كێشەی ناوەخۆی خێزان و كاردانەوەی بەسەر دەروونی لەشەقام چ كارەساتێكی تۆماركردوە ئەوەی جێگای تێرامانە ئیكۆلۆژی گوند تێكەل بە شاربووە چونكە پێگەی دێهات برییتە لە (شوانكاری و جوتیاری و كرێكاری و لە مانەوەی نەرتی كلتوری كورد ) درێژە بەناوەی خۆی دەدات كە لە دێهات بە هزری شاری دەژیت وە لەشار بە هزری دێهاتی دەژیت كەوات پێگەی شار هەمان جیاوازی ئیكلۆژی دێهاتی هەیە كە پێكهاتووە لە (هاولاتیبوون و پۆلیس و سەرباز) ئەم سێ سێگۆشەیە لە دێهاتی جیادەكاتەوە لە ولاتانی پێشكەوتوو نەوەك هەرێمی داتەپیو ژیار و جینەلۆجی دێهات و شار لێكدراوە بەناوی پێشكەوتنی هەرێم كەواتە تێكچوونی دەروونی وفشاری كەوتنی حكومەت لە دواكەوتنی مووچە و كارەبا و نەخۆشی و بێكاری و جەنگ و ناهۆشیاری دەبێتە شەپۆلێكی كارەسات لە شەقامدا كە هیچ كاردانەوی بۆ رێزی كۆمەلگا و پیادە و یاسا و رێنمای نابێت ئەگەر 100م كامێرای چاودێری هەبێت لە شەقامدا. 

زۆرترین مادە و مرۆڤ لە شەقامی هەولێر بریتی یە لە خواردنگە و هۆلی وەرزشی و دەرمانخانە كە سێ هۆكاری سەرەكی داتەپینی شەقامی هەولێرە لە ناهۆشیاری و دابرانی پایتەخت لەم كلتورە داتەپیوە چونكە باشوور لە پێگەی عەرەبی لەهاوشانی كلتورێكی زەغەل رۆژبەرێدەكات كە توانای نیە بۆ سەرتاشخانە و شوێنی كار و كۆمەلێك شوێنی رۆژانە كە پێوستییەتی و سەردانی بكات تەنها بەرێگای ئۆتۆمبێل و جەنجالی و دواخستنی كۆمەلگا و پەككەوتنی ئابووری مرۆی رەنگدانەوەی ئەم سێ ستوونە یە چونكە هەرێمی باشوور لەسەر ئابووری كۆمپانیای بەرێوەدەچێت نەوەك وەبەرهێنانی ناوەخۆی و پیشەی بچووك. تا ئاستی شەقام لە ئۆتۆمبێل بەرزبێتەوە قازانج و داهاتی بۆ گیرفانی خێزانی شاهۆزی و برێك لەم داهاتە بە ئەگەرەوە دەگەرێتەوە دەخیلەی حكومەت بەناوی ژینگە و رۆتیناتی هاتووچۆ و وەرگرتی باج و رسوماتی لە هاژووكاران بەلام دیوی ناوەخۆی شەقامی هەولێر و دەرەوەی هەولێر وێرانە بەهۆی ئاستی پیسی CO2 و تۆز و خۆل و نەبووی سەوزای و شكاندنی شوشە و فرێدانی زبل و خاشاك لە شەقام و قەراغ شەقام وێنەیەكی روون لە هەولێر نمایش دەكات كە هاژووكار بێ مەعریفەیە و حكومەتی هەرێم نەخوێندەوار و دواكەوتوە بۆیە شەقام لە وێنەی ئەم حكومەت رەنگی داوەتەوە. دەسەلاتێكی تەندروست واتە كۆمەلگایەكی پێشكەوت و كراوە بەرووی یاسای و شەقام و پیادە دادەمەزرێت. 


ئەمرۆكە لە شەقامی عەنكاوە لە نزیك تۆپخانەی یەكێتی كۆن كە ئێستا بوویتە شوێنی كشتوكال، بۆماوەی زیاتر لە 100م نەفت رێژكرابوو، تۆزێك پشوم دا دوو ئەفسەری هاتوچۆ دلیان خۆشبوو بە چاكردنەوی شەقام بەشێوەی پینەو پەرۆ، منیش لە دوورە سلاوێكم لێكردوە بۆئەوەی لە رۆیشتن خۆیان خاوبنەوە و پێم ووتن...

-- سلاو، چۆنن باشن؟ بۆچی رێگای دووچەرخە لە شەقامی دەرەوەی هەولێر و ناوشار دیاری ناكەن لە نێوان ئۆڤەرپاسەكاندا؟
-- ووتی، ئەم پرۆژەیە زەحمەتە چونكە خەلكی ئێمە ناهۆشیارە و نەفامە لە شوفێرو شەقامدا.
-- ووتم، ئاسانە و ڕێڕەوی هاتوچۆی پایسكل دیاری دەكەن و بەرێگای نیشانە و هێل و ئاراستە لە هاتوچۆی گشتی جیادەكرێتەوە.
-- ووتی، ناااااا ئەستەمە چونكە خەلك لە شەقامی هەولێر پێشێلی هێلی هاتوچۆی نابینایان دەكەن چۆن پێشێلی پایسكل سواری ناكرێت.
-- ووتم، بۆچی یاسا و پێژماردن و رێنمای لە پاكێجی ب،ه،هەولێر دابرێژنەوە بەفەرمی كاری لەسەر بكەن بۆئەوەی ئاستی نەخۆشی كەم بكرێتەوە و بەكلتوركردنی پایسكل بەرزبێتەوە.
-- ووتی، ئەوە تۆ لە 100 هەزار كەس بیردەكەیتەوە و خەلكی تر ئەم بیركرنەوەیان نیە.
-- ووتم، باشە سوپاس..
ئەو كات بۆم رون بۆوە كە ب،ه،هەولێر خەریكی ساخركردنەوەی ئۆتۆمبێل و كۆكردنەوەی داهاتی خۆیانە لە گەراج و شەقام و روسمات و باج لەناوەخۆی ئەم بەرێوەبەرایەتیە بۆیە بۆیان گرینگ نیە.

كەواتە شەقامی هەولێر بەحركە لە دوو سایدی خێرا پێكهاتوو بەلام لەلایەن خاوەن زەوی پرۆژە و وەك مۆل و بەنزینخانە و شوقە و مزگەوت و سەرجەمیان شۆلدەری شەقامی خێرایان بۆ گەورەكردنی رووبەری پرۆژەی خۆیان بەكارهێناوە واتە ئەم خێرایەی كە 80یە بۆهاژووكار كەچی شۆلدەر یان لێورای پیادە لە هەرە رووداوێك لە 1 تا 2 مەتر كەمتر نیە هەندێك شوێن 50سم، كێ بەرپرسە لە تالانەی شەقام بەناوی كامێرای تیژرەو و پرۆژەی دامەزراوەی و تێكدانی شەقام و خێرای هاتوچۆ و نەبوونی شوێنی پیادە بۆ پەرینەوە هاژوكاری پایسكل و ماتۆر و پیادە؟ بەدرێژای 10كم لە بەحركە بۆ شەقامی 100م هەولێر لە هەردوو شەقام زەوی دزراوە كە هیچ یاسا و رێنمای شارەوانی هاتوچۆ لەخۆی نەگرتووە. ئەزانن هۆكارەكەی چی یە تەنها ساخكردنەوەی سووتمەنی بەرپرسانە كە رۆژانە نزیكە 2 ملیۆن لیتر گاز و بەنزین لەناوەخۆی باشوور ساخدەكرێتەوە و داهاتەكەی بۆ ئەم شاهۆزیە كۆمپاردۆریە بەناو حكومەتەیە سەرباری هەبوونی ئۆتۆمبێلی مۆدێل 1990 تا 2020 و ناهۆشیاری شوفێر و برسی خەلك بۆ هاژووكاری و ساخكردنەوەی پارچەی ئۆتۆمبێل و كرین و فرۆشت لەم شەقامە وێرانەدا. كەرتی ئاوەدانی لەكاتی كاركردن زۆرترین پیسای لەشەقام كۆدەكاتەوە بەرێگای تۆزوخۆل و قورولیتە بەناوی ئاوەدانی و كاركردن، خاوەن پرۆژە ناتوانێت حەوزێكی پۆرتەبیل دروست بكات و بارهەلگری لەم پیسایە پاكبكاتەوە بێتە سەرشەقام؟ لەمە ترسناكتر وەستانی ئۆتۆمبێل لە شەقامی خێرا كە گرێنتی بەركەوتن و رووداو هەیە لەكاتە لەمەودای 2م پشووی كاتی بدات لە شەقامدا شەقامەكان دەرفەتی ئازادییان نیە لە هەولێر سەرباری تاریكی و نەروونی رۆناكی و پێكچوونی نیشانەی هێمای پیادەپەرینەوە لە شەقامدا. 

لە چاكەرەوەی كوردی رۆژاوام پرسی، خەلكی هەولێر سەقافەتی شوفێریان نیە لە شەقام. 
كابرای كوردی سووریا گووتی: هەرچەند خەلك بێ سەقافەت بێت ئەوەندە من پارە كۆدەكەمە لە پیشەكەم لێگەرێ باخەلك بێ مەعریفە بن. 

تاكێك ئاوا بیربكاتەوە دەبێت حكومەت و كابینەی 9 چ بێ مەعریفەیك بن بەرامبەر بە ئازادی شەقام و پیادەی رۆژانە، لەبیرنەكەن هەرولاتێك هەژاربوو زۆرترین پایسكل لە شەقام دەخولێتەوە بۆئەوەی خۆی لە باج و رسومات بدزێتەوە بەلام بە پێچەوانەی ولاتانی پێشكەوتوو بە ئەرك و ئەخلاقی خۆیان دەزانن ئەم پرۆژانە بۆ كۆمەلگا دابین بكەن تاكو لە نەخۆشی و رۆتینانی رۆژ و بێزاری جەستەی دوور بخاتەوە ئابووری مرۆی لە بودجەی گشتی حكومەت كەم بكاتە بۆ خەرجی بەرزكردنەوەی ئابووری مرۆی. 





تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

ئایا دۆلار دەبێتە گۆرانكاری ریشەی مەزهەبی؟

Iraq's change in the direction of the southern region

دوو جەنگ لە چاوەروانی ناوەخۆی باشووردایە