المشاركات

عرض المشاركات من يوليو, ٢٠٢٤

بە دیموكراتیزەكردنی مێژووی كوردستانی باشوور

 بە دیموكراتیزەكردنی مێژووی كوردستانی باشوور بلۆگەر : جەودەت احمد بابەت : نوێبوونەوەی هزر بەروار : 27\9\2024 كوردستانی باشوور لە سەردەمی سەرەتای ناوەراستی سەدەی 21 و شۆرەشی خۆرێبەری و خودئاگای و تاكگەرای چاخی دیجیتالی پێوستی بەوە هەیە مێژووی كۆمەلگای داهێنانی هەرێمی باشوور بە دیموكراتیزە بكرێت و ریفۆرم بكرێتەو بۆئەوەی ئەم قەیرانە لەناوەخۆی باشوور دامەزراوە بەجارێك كۆتای بێت و وێنەی باشوور لە هاولاتی بوون خۆی نوێبكاتەوە. كەواتە باشوور لەسەر مێژووی میراتی پارتیزانی دۆلار دیبلۆماسی شاخ دامەزراوە بەهۆی لۆبی سامی و ئقلیمی لە پێناو ئاژاوەی ناوەخۆی ولاتانی عەربی و میراتی سەفەوی و عوسمانیدا بەرێوەچووە. ئەم مێژوو بەكلاسیكی چاخی ئاسن و سەردەمی هەوالگری كلاسیك هەژماردەكرێت چونكە جەنگی سارد لەدوای كۆتای جەنگی دووەم لەجیهان دۆخی نێوان كۆمەنیستی مەزهەبی لینینی كۆن و دژ بە لیرال دیموكراتەكان لە نێوان ئابووری دۆزینەوەی نەوت و وەبەرهێنانی پیشەسازی ناوەخۆی ولاتانی ئاسیا و ناوەراستی مینا درێژبۆتەوە وەك شۆرەشی كورد لە رۆژهەلات و باشوور كە دوو شۆرەشی گەمژانەی پێگەی كورد بوو لە پێناوی هاتنی سووپای سوور بۆ ن

حەچەی ئیمام بۆ راگرتنی دەسەلات

 حەچەی ئیمام بۆ راگرتنی دەسەلات بلۆگەر : جەودەت احمد بابەت : نوێبوونەوەی هزر بەروار : 31ی 7ی 2024 نەم ویست ئەم ئێوارەیە بنووسم بەلام لەدوای گەرانەوەم لە نوێژی ئێوارە تۆزێك كەشەكە نالەبارە بەهۆی گەرمی و بێ بازاری و هەژاری و نەخۆشی و بێكاری و دواكەوتنی كابینەی 10 لە نوێبوونەوەی پەرلەمان و حكومەت و ئالوگۆری دامەزراوەی و ئاراستەی كالای سیاسی لەناوەخۆی باشوور. كاتێك لە تۆری ئێكس بینم (عەنتەرێك زیاتر لە 15 مال لەناوەخۆی هەولێر بە دەركردندابوو، واتە رۆیشتنی خێزانی كوردی لە دەست ئەم جۆرە (جاهیلە مۆدێرنە) لە سێبەری شارەوانی دوای 15 حالەتی شاز توانراوە ئەم دەم رووتە دەست بەسەر بكرێت. ئەزانی چیم بیردێتەو رۆژێكیان لە ئەدیب نووسێكی كوردستانی رۆژهەلاتم پرسی چۆن هەلسەنگاندن بۆ دەروونی كۆمەلگای كوردی بكەم؟  ووتی، بگەرێوە بۆمێژووی تاوانی عەشیرەتی و رێگری  ئەم ژینگە دێهاتی و شاری، بزانە كێ وەك عەنتەر خەلكی چەوساندۆتەوە و بوویتە رێگر و عەنتەر لە رووتاندنەوەی پارەو خواردن و جلوبەرگ لە دێهات و رێگا و باندا؟ بەگوێرەی قسەی ئەم نووسەرە جۆرێك لە عەنتەری سیاسی و حیزبی بەرێگای ناوەندی ئاینی و جیهانی ئیمپریالیزم

نووسەری لایلۆن, دێهاتیان رووخاند

  نووسەری لایلۆن, دێهاتیان رووخاند بلۆگەر : جەودەت احمد بابەت : 31ی 7ی 2024 بابەت : تێكچوونی ژیاری دێهاتی زۆربەی كات لەگەشتی خێزانی سەردانی كەسی بەتەمەن دەكەم بۆ ئەوەی دەستم بە سەرچاوەی مێژووی و كلتوری پەتی كوردی بدۆزمەوە لەرێگای گفتوگۆی كراوە، بەكردنەوەی پرسیارەكان جۆرێك لە دۆخێكی گونجاو بەرهەم دەهێنم تاكو تێگەیشتنم بۆ قولای بابەتەكە زیاتربێتەوە.  لە پەرتووكی ئەدەبی عەزیز نەسین بەناوی نهێنیەكانی دەولەتم قوتدا، دەلێت "سەرتای گفتوگۆی سەردەمی ئێستا بە شتی لاوەكی دەست پێدەكرێت وەك هەوا و ئاو دواتر وردە وردە شۆردەبێتەوە بۆناو ئامانجی بابەتەكە"  لێرە خوێندنەوەی دەروونی كەسی هەلسەنگێنەر دەتوانێت هزر و دەروونی خەلك بخوێنێتەوە بەرامبەر بە دەسەلات و حكومەت و حیزب و كۆمەلگا.  ئەمە رێگایەكە لە میراتی كەمالیستی بۆگەیشتن بەناوەخۆی جەستەی كۆمەلگا بەرامبەر بە نەیاران و دۆستان و دەروێشانی كاوێژكار بەكارهاتووە. ئەم شێوازە بۆ نووسەر گونجاوە تاكو بتوانێت سەرەداوێك لە مێژووی كوردستان و كلتوری كوردی و زمانی پەتی ووشەیەك بدۆزێتەوە بەرێگای مالی دیجیتالی بەبازار بكات بۆ چینی تایبەت كە راگری ستوونی س

كەوتنی بارزانی لە كوردایەتی

كەوتنی بارزانی لە كوردایەتی بلۆگەر : جەودەت احمد بابەت : نوێبوونەوەی هزر بەروار : 30ی 7ی 2024 دەبێت بگەرێمەوە بۆ سەردەمی 11ی سێبپتەمبەر كە پلانێكی دارێژراوبوو بۆ لەناوبردنی پرۆژەی هزری و زانستی و خۆبەخشی گەلان لە چوارچێوەی گۆرینی رەفتار و دلسۆزی بەهۆكاری كاردانەوەی كرداری دەروونی بیخاتە تای تەرازووی تیرۆر و ترسی ئاینی ئیسلام و مەزهەبەكان، هەرێمی باشوور یەكەم هەنگاوی نا بۆناو ئەمە كارنامەیە بەناوی هاوپەیمانی واشنتۆن و تەلئەڤیڤ و پاریس لە گۆشەی هێنانی ئەمەریكا بۆ رۆژهەلاتی ناوەراست ئەم ستوونە بۆ سێ تەوەری جیاواز بەناوی ئاین و نەتەوە و داهێنان چووە بواری پێشوەچوون. جەمسەری ئیمپریالیزمی ناتۆ بۆ جێگركردنی خۆشگوزەرانی بەكۆمەل لە چوارچێوەی كیشوەری گەلان بەناوی ئاشتی و ئاین و پیشەسازی سەردەم، پێویستی بەپركردنەوەی دەستی كاری ناوەخۆ و بردنی عقلی ژیر و دابینكردنی مادەی خام بۆوەبەرهێنانی و داهێنانی پیشەسازی كلاسیك فروانبكرێت  لەناو هێشتنەوەی جیهانی چاخی دیجیتالی و كۆتای هاتن بە سەردەمی ئاسن و برۆنز.  جەمسەری ئەمەریكا رۆلێكی ئەرێنی دەگێرت لە كرداری دەروونی بۆ پەكخستنی هزری گەلان لە چوارچێوەی وەبەر

چەند جۆرە شار هەیە؟

  چەند جۆرە شار هەیە؟ ستووننووس : جەودەت ئەحمد بابەت : كۆمەلگای شاری بەروار : 29ی 7ی 2024 دوو جۆرە شار هەیە كە بەبەردەوامی لەناوەخۆی دەخولێتەوە وە شارێكی تر هەیە هەنگاو دەهاوێت بەرووی جیهان، كە خۆی نوێ دەكاتەوە وە كۆمەلگا رۆشنبیردەكات و بەردەوام گۆرانكاری دەكات. جۆری یەكەم كە بە شاری داتەپیو پێناسەی خۆی دەكات وەك شارێكە كە نەخۆشی دەروونی هەیە. ئەم جۆرە شارانە لەناوەخۆی دەروونیدا جۆرێك لە سیاسەتی چەقبەستووی و ئابووری داتەپیو و سەربازی پەرتەوازەی بەرێوەدەبات كە بەبەردەوام ئەم جۆرە شارە لە مێژووی شارستانی بوونی هەبێت بەلام نەبوونی شار لە شارستانی لەناو ئەم شارەدا هۆكارە بۆ لاوازی دامەزراوەی گشتی حكومەت لە ئاراستەكراوی پرگماتیكی حیزبی كە هۆكارە بۆ پێشخستنی شار لەبێهزی دوادەكەوێت. كەواتە ژیان لە شاری داتەپیو و گەیشتن بە چالاكی رۆژانەی ئەم شارە بەریگای میدیای ناوەخۆی و تۆری كۆمەلایەتی و مقۆمقۆی خەلك هەست بەبوونی گۆرانكاری پێشهاتەكان شارە دەكەی.  ئەگەر لە پێگەی دیجیتالی و كۆمەلایەتی گەران بكەی بۆت دەردەكەوێت پێگەی ئەم شارە لە چ ئاستێكە. هەركات لە ئاستی سیاسی و رۆشنفكری و ئابووری و سەربازی بەر

ئایا دۆلار دەبێتە گۆرانكاری ریشەی مەزهەبی؟

 ئایا دۆلار دەبێتە گۆرانكاری ریشەی مەزهەبی؟ بلۆگەر : جەودەت احمد بابەت : ریفۆرمی ناوەخۆی  بەروار : 27ی 7ی 2024 عێراق بەرێگای پرۆژەی كۆنگرێس و گروپی ئۆباما دۆلارلە سیستەمی سۆیفت دوورخرایەوە تاكو پرۆژەی جەنگی پرۆكسی لەناوخۆی عێراق و رۆژهەلاتی ناوین فراوانبێت و شەكەست بە بانك و دارای وەبەرهێنان بەدۆلار و كەوتنی بازاری ناوەخۆ و گرانی نرخ و بەرزبوونەوەی هەژاری و بێ كاری و نەخۆشی و كۆچ، درێژەی هەبێت، تائێرە روون ئاشكرایە ئەم پرۆژیە سەركەوتووبوو بەلام لەدوای 8 سال جەنگی تیرۆر و لە دایكبوونی جەمسەری جەنگی رووسیا و ئیسرائیل دۆخی پرۆكسی و مرۆی و كۆچ دژوارتربوو بەهۆی لەدایكبوونی گروپی برێكس و دراوی یووانی صینی بۆ وەبەرهێنانی ناوەخۆی و بەرزكردنەوەی ئاستی داهاتی %31 جیهان بەسەر %30 ج7 لە نێوان كۆمەنیستی نوێ و نیولیبرال دیموكراتەكان، رۆژدوای رۆژ گەشەی ئۆپۆزسیۆنی برێكس بەرزدەبێتەوە كۆمەلگای گەلانی هەرێم و دەولەت روو لە وەبەرهێنانی ناوەخۆی و رێنمای نوێ ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیان بۆ ئەم گروپە دەردەبرن.  جەنگی تیرۆر و قەرزی بانكی جیهانی و هێشتنەوەی حكومەتی بەسەرچوو بەرێگای درێژكردنەوەی تەمەنی ناشەرعی و پەكخس

سیاسەتی كورد لە رێژەیدا

سیاسەتی كورد لە رێژەیدا بلۆگەر : جەودەت احمد بابەت : بیروڕای جیاواز بەروار : 25ی 7ی 2024 سەردەمی ئێستا لە گۆشەی جمسەرگیری نەتەوەی و ئابووری گەلان بەرێوەدەچێت، كە زۆربەی پێكهاتەی نەتەوەی لە زەوی لەژێر سیستەمی بەرژەوەندی دەسەلاتی تاكڕەوی و دیموكراسی نوێنەری دامەزراوە، ناوچەی كوردستانی گەورە لە پێگەی ناو لە نەخشەی سیاسی جیهان بوونی نیە بەلكو لە سروشتی خاك و نەتەوە پێگەی كۆمەلایەتی وێنەی ناسنامەی نەتەوەی بە ناوەخۆی و دەرەكی ناساندوە، كەواتە پێگەی كورد نە سیاسییە نە سەربازی و نە وزەی نوێیە بەلكو پێگەیەكی هۆز و لەوەرگای ژینگەی كوردستانی هەیە لە سنووری مانگای بەپیت. ئۆتۆنۆمی باشوور بەفەرمی دامەزراوە لە سێبەری بازنەی پێكهاتەی نەتەوەی فیدرالی عێراق بە سپۆنسەری ئەمەریكا و هاوبەشانی پشكی جیۆسەربازی ناتۆ و پێكهاتەی دامەزراوەی حیزب و جەماوەری و بازرگانی و رێكخراوی مەدەنی لە سێنترالیزمی واشنتۆن عێراقێكی مەزهەبی سەردەمی دیموكراسی پۆلیسی بەرێوەدەچێت واتە ئەم دیموكراسییە رێژەی و نوێنەریە نەوەك مەدەنیەت و لێپێچینەوەی حكومەت و دەنگی پەرلەمان. ئەم سنووری عێراق وەك سەردەمی جەنگی دووەم لە جیهاندا دامەزراوە،