توركیا بەچاوی واشنتۆن مامەلە لەگەل سلێمانی دەكات

توركیا بەچاوی واشنتۆن مامەلە لەگەل سلێمانی دەكات
بلۆگەر : جەودەت احمد
بابەت : نوێبوونەوەی هزر
بەروار : 17\10\2024



كێشەی ناوخۆی #هەرێم لە ئالوگۆری دەسەلات دەبێتە هۆكاری ئاژاوەی ناوەخۆی بەرێگای گروپی سێبەر بۆ رێگری لە دامەزراندنی كابینەی 10 و پەرلەمانی #كوردستان لە گێژاوی ماوەبەسەرچووی حكومەت و كێشەی نێوان هەولێر و بەغدا و كۆكردنەوەی دۆسیەی گەندەلی و ریفۆرمكردنەوەی شەقامی باشوورە. باشوور لە دەنگی ئۆپۆسیۆن نوێدەبێتەوە لەرابردوو پەرلەمان بەرووی ئۆپۆزسیۆن داخر، ئەمجارە كێشەی نەوت و غاز و سنوور و بودجە و داهات و دادگا ودامەزراوەی حكومەت لە كابینەی 10 دەبێتە گێژاوی قولبوونەوەی نێوان ئالوگۆری دەسەلات لە حكومەتی 2 حیزبی بۆ ئۆپۆزسیۆنی پۆستمۆدێرن. كابینەی 10 لە پێگەی ئۆپۆزسیۆنی پۆستمۆدێرن ئالۆزی دەخاتە نێوان ئەمەریكا و ولاتانی ئقلیمی بەهۆی هەلوەشاندنەوەی حكومەتی 2 حیزبی بۆ مەدەنیەت كە پێگەی دامەزراوەی دەگۆرێت بۆ نیشتیمانی كوردستانی باشوور دوور لە هێزی خێزانی و هۆزگەرای و نەریتی بەلكو شەرعیەت بۆ دەنگی شەقامە.


پرۆسەی دیمۆگرافیای باشوور دەبێتە دادگەری شەقام دوور لە دەنگی تەزویر و هێزی پارتیزانی دوو جەستەی كە پلورالیزم نیشتیمان دەرووخێت بەناوی نەریتی نەتەوەی كولتوری بەلكو باشوور بەرووی دیموكراتیزەبوون هەنگاو دەهاوێت لە كابینەی 10ی حكومەتی باشوور بەهاوكاری ئەمەریكا و عێراق.دەنگی كوردستان لەسەر نوخبەی كاپیتالیزم و فیودال دانەمەزراوە بەلكو چینی پرۆلیتاریای كوردی ئەم دەنگە دەگۆرێت لە نوێرنەرایەتی بۆ دیموكراتیزەكردنی مێژوو و كلتور و هێز لە رەنگدانەوەی خاك و زمان و رەنگ بەناوی نیشتیمانی كوردستان لە هێزی ئۆپۆزسیۆنی پۆستمۆدێرن دادەمەزرێت. ئۆپۆزسیۆنی پۆستمۆدێرن خوێنی پرۆلیتاریای خەباتی چەكداری مێژووی دەگۆرێت بۆ دامەزراوەی گشتی لە مێژووی نوێبوونەوەی كابینەی 10 و داهاتوو بەهاوكاری دەنگی شەقام و هێزی نوێنەرایەتی پەرلەمان و میدیا و دبلۆماسی رۆشنفكری لە ناوەخۆی باشوور بۆ دەرەوەی كوردستاندا.


كاتێك باس لە ریالستی كوردستان دەكەم زۆرجار چینی رۆشنفكری درۆزن و گەمژە بە ئێمە دەلێن رۆشنفكری شل واتە بیركردنەوەی فرێشی جیهانی دیجیتالی، ئێمە لە نوخبەی ناوەراست لەناوەخۆی باشوور لە هزری پەتی و چینی رەق مامەلە دەكەین لە گەل رووداوەكان چوونكە بوونی ئێمە لەم دۆخە دانییە. وەك پێگەی مووچەخۆر و بندیوار و كادیر و كۆمپانیا و هۆز و نەریت لە چینایەتی حیزبی شاخێزانی كە ناسنامەی دیموكراسی و سۆشیال كەبەكاردەهێنێت، بەلكو بیركردنەوەی ئێمە هۆكارە بۆمانەوەی تاكگەرای لە خۆرێبەری و خودئاگای دوور لە ئاراستەی ناوەخۆی و دەرەكی بەلكو وێنە گەورەك بەرێگای فەلسەفە و مێژوو و روودای رۆژ لەگەل تێچووی بینراوی ئێمە هاوسەنگی و هێزی پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی پێشهاتێكی ئەگەری واقع لەناوەخۆی كوردستان بخینە سەرشانۆی جیهانی دیجیتالی ئەوكات هەرچی رووبدات پەیوەندی بەئێمە نیە یان بەمن وەنیە چونكە رووداوەكان روویانداوە و پێشهاتەكان روونە بۆیە هیچ بەرپرسیارەتی لە ئەستۆی بلاوكراوەكاندا نیە. كاتێك باس لە راستی و رووداوەكان دەكەین نەوەك ببین بە شیكەروەی جوانگاری سواقی سیاسی و هزری و ئابووری و هی تر. بەلگەی ئەوەی كە هزری پەتی ئێمە لە چینی رۆشنفكری رەق دیارە لە رابردوو بۆ ئێستا، بەردەوا لەژێر هەرەشەی برسیەتی و كوشتن و لێدان و تیرۆكردن و رفاندن دابووینە لەلایەن زلهێزان و ئقلیمی و ناوەخۆ عێراق و هەرێمدا بۆیە ووشەكانمان هاوسەنگە لەگەل پێشهاتەكان. دەبێت سەر دەست و قاچت نەرم بێت بەهۆی ئەم بەركەوتانە كە بەناروونی روودەدەن لەناوەخۆی باشوور و دەرووبەری ئەوەی ئێمە دەنووسین دلۆپێكە لە زەریا تا ئێستا هیچ نەوتراوە و نەنووسراوە.



كێشەی دابرانی هەرێم لە دامەزراوەی سیاسی و گشتی و جەماوەری هۆكاری هەبوونی چەقبەستووی ناوەخۆی حیزب و جەماوەرە و میدیایە كە خۆسەپێنی كەمینە بەناوی راگرتنی دەسەلاتی حیزب لە پێگەی فیودالیزمی نیولیبرال هیپۆكراسی ئەگەری پێشهاتی ترسناكە كە دامەزراوەی حكومەت و دادگا و پەرلەمان لە ئاراستەی حیزب دەبێتە هێزی داگیركراوی سێنترالیزمی دیموكراسی بەناوی دەنگ و پێگە لە هێشتنەوەی حیزب و خێزان لە جوانكاری سیاسی و نەتەوەی و نیشتیمانی ئەم بچووكبونەوە هەمان تەمەنی 400 سالەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی كلاسیكە لە كۆتای سەدەی 19 هەلوەشایەوە و رووخا كە هێزی بچووپكبوونەوەی خێزانی سولتانی لە پیرۆزی و قوربانی بەكارهێنانی ئاین و خەلك و خاك درێژەی بەدەسەلات بەخشی بەلام لەكەمترین ماوە دارما و كۆتای هات و رۆژهەلاتی ناوەراستی كلاسیك لەدایك بوو بەناوی نیشتیمانی عەربی لە سلۆگانی خاك و زمان و كلتور خۆی ریفۆرم كردوە بۆیە كەوتنی هەرێم بەتایبەت هەولێر لە دەسەلاتی پدك هەمان چارەنووسی مێژووی عوسمانی كلاسیك هەیە كە بچووكی ناوەخۆ بەسەر گەروەی كوردستان وێنادەكات.

گەشەتەكەی سەرۆكی هەرێم هیچ لەدۆخی ناوەخۆی باشوور ناگۆرێت چونكە كێشەی ئەنقەر لەگەل هەرێم لەپێگەی پووك و ئەمەریكا و عێراق و ناتۆ و دووبالی هێزی باكوور و رۆژاوا تەگەری خستوو بەردەم ئاسایشی توركیا لە ئابووری و سیاسی و سەربازی و هاوشانی دیمۆگرافیای میراتی عوسمانی پۆستمۆدێرن لە جەنگی پرۆكسی ئیسلامی عەرەب سوونەی پرۆكسی لەناوەخۆی وێنەیەكی كۆنی تۆلەی سیاسی لە هۆزگەرای عەرەب نیشینی بەناوی ئاین و خاك و زمان دژ بەجیۆ جینەلۆژی نەریتی وەك كەنداوی عەرەب و پێگەی خێزانی شاهۆزگەرای لە هاودۆستی زلهێزان ئەم دۆخەی بەناوی جەنگی غەززە و ولاتانی ناوین لە ناوینی كۆن رەنگی داوەتەوە بۆیە كێشەی توركیا خێزانی پراگماتی دبلۆماسی تاكگەرای دۆلی شانەدەر نیە بەلكو كێشەی دامەزراوەی پووك لە مێژووی سۆشیال دیموكرات و دامەزرێنەری ئەم حیزبە سیاسییە كە ناوچەی سلێمانی بە ناوەراستی ریفۆرمی ناوەخۆی باشوور و كوردستانی گەورە و ولاتانی زلهێز و ئقلیمی هەژماردەكرێت كە بردنەوەی ئەم دەنگدانە بۆ پدك و هێشتنەوەی خێزانی پراگمات هیچ لە دۆخی ناوەخۆی حكومەت و پەرلەمان ناگۆرێت وەك مالێك بۆ میوانداری ناوەخۆی و دەرەكی وێنەی بۆكراوە لە ئەنقەرە بەلام دابەزینی دەنگی پووك و هێشتنەوەی وەك حیزب و دەسەلات هۆكارێكی دژوارە بۆ پێگەی توركیا لە ئاسایشی ناوەخۆی و دەرەكیدا چونكە دامەزراوەی پووك لەناوەخۆی شرۆڤەكارانی توركیا بە واشنتۆنی بچووك لە داهاتوو وەسفی دەكەن كە دەبێتە بەربەست بۆ هێشتنەوەی دۆخی ناوین و كوردستانی گەورە و راگرتنی عێراق لە ئاراستەی ولاتانی دراوسێدا.


كاتێك هەولێر رادەستی ئێران دەكرێت بەهاوكاری پووك و بەغدا، هەژموونی ئێران درێژدەبێتە بۆ سوریا كەنداوی عەربی تاكو جەنگ فراوان بكرێت و ئەمەریكا لە خواروی عێراق و هەولێر دەكشێتەوە فرۆكەخانەی هەریر و سنووری شنگال. بۆ ئەوەی ئێران شكەست بە ئیسرائیل بهێنێت و ملكەچی واشنتۆن بێت. 16\10 بەشێك بوو لە گەرانەوەی سنووری عێراق بۆسەر دەسەلاتی شیعەی پرۆ ئێرانی بەهاوكاری ئەمەریكا و ئقلیمی، هەرێم گەرایەوە سەر هێلی 36 بەلام بۆ پەردەپۆشكردنی ئەم شكەستە بەناوی ریفراندۆم مێژوێكی بەتالیان تۆماركرد چونكە هەرێم لەناوەخۆی عێراق سەربەخۆیە نەوەك لەدەرەوەی. واتە حكومەتی هەرێم بە كارنامەی 11\9 و دامەزراندنی ئۆتۆنۆمی خۆرێبەری خەلك و كلتور و ئاین لەناوەخۆی عێراق بەرێوەدەچێت و هیچ هێزێك بۆی نیە لە دەرەوەی عێراق وەك سەربەخۆ پشتگیری بكات چونكە عێراق لە كارنامەی بەریتانیا دامەزراوە بەلام لە كارنامەی ئەمەریكا هێز و دیمۆگرافیا گۆراوە. كەواتە ئالوگۆری دسەلات ئاسنترە لە مانەوە بەرگری بەناوی مێژووی بەتال لەناوەخۆی عێراق و هەرێمدا بۆیە دەبێت پدك تۆزێك لۆژیك و ریفۆرمبێت لە پێشهاتەی لەرێگادان بۆ گۆرینی دیمۆگرافیای سنووری دەنگ و رەنگ و هێز لەناوەخۆی زۆنی زەرد و سنوری باكوور و رۆژاوادا.


توركیا بەدوای سوونەی كوردە بۆ دروستكردنی بەرەی جەنگ لەناوەخۆی باشوور دژ بەهاتنی ئیسرائیل بۆ سنووری توركیا بەناوی جیهادی ئیسلامی سوونە لە مێژووی عوسمانی پۆستمۆدێرن ئەم جەنگە بۆ كوردی سوونە وەك مەزهەب و ئاینە كە رۆل دەگێرت. توركیا دەكەوێتە ناو كێشەی میراتی جوولەكە لەناوەخۆی توركیا چونكە ئەگەر %100 هەیە كە ئەم میراتە لەرێگای تەلئەڤیڤ بفرۆشێتەوە خەلكی جوولەك بۆ ئەوەی توركیا لە سنووری رووسیای كۆن لاوازبكات و بەناچاری بچێتە ژێرباری تەلئەڤیڤ. لەرابردوو بەدرێژی باسم كرد چۆن دوو حەنگ روودەدا بەناوی ئاین و هزر لەناوەخۆی باشووری كوردستادا.

بومەلەرزەی توركیا بۆ وێرانكردنی شارستانی میزۆپۆتامیای سەرو و رووخاندنی ئابووری گەشتیاری توركیا لە ئایكۆنی ناسنامەی كوردستانی گەورە و خاكی فیدرالی پێكهاتەكاندا ئەوكات كاریگەری گۆرینی كەش و هەوا دەبێتە ئامرازی گۆرینی دەسەلاتی ئەنقەر لە ناوەخۆ بەرووی دەرەوەدا. هاتنی ئێران بۆسنووری هەولێر تاكو فشاری ئیسرائیل و توركیا لەسەر تەهران كەمبكرێتەوە بەرێگای ناتۆ و ئقلیمی سوونە، ئەم دەستپێشخەریەی واشنتۆن بە كلیلی چارەسەری هێشتنەوەی تەهران دەزانێت لەم دۆخە دژ بە ئەنقەر و كەنداوی عەربی و ئیسرائیلدا.


شەكەستی گومبەزی ئاسنین بەهێزی رۆكێتی ئێران وێنەیەكی زیندووی ئابووری سیاسی بازرگانی ئەمەریكا راستكردەوە كە F35 و S400 دوو براندنی جەمسەری كۆمەنیستی نوێ و نیولیبرال دیموكراتەكان لە ساخكردنەوەی رۆژهەلاتی ناوەراست تاكو تەلئەڤیڤ شانازی بەچەكی خۆینەكات لەمینا. پشتگیری چەكی ئەمەریكا بۆ پاراستنی ئاسمانی تەلئەڤیڤ جۆرێكە لە شكەست پێهێنانی بازاری چەكی ئیسرائیل لە رۆژهەلاتی ناوەراست و بچووكردنەوەی هێزی ئیسرائیل لە ناوەخۆی و گەورەكردنی جەنگی غەززە لە هاوپەیمانی دژ بە ئیسلامی مەزهەبی و مەسیحی ئەرثەدۆكسی كۆمەنیستی كۆن.


پارتی بە 3 قۆناغ هەولێر رادەست دەكات:

1- لاوازی لە هێشتنەوە و دابەزینی كورسی پەرلەمان كە سیاسەتی تێدانیە و ئەنقەر بەگالتەجاری چاودێری دەكات.
2- وێرانكردنی هەولێر لە دواخستنی شارەوانی و بازرگانی بۆ بەرژوەندی تەلئەڤیڤ لە دژی ئێران وێنەیەكی شێواودا.
3- بە هێواشی كۆچ دەكات بۆ سنووری دهۆك و زاخۆ كە بەویستی هێتشتنەوەی خێزان و میراتە لە جینەلۆژی كوردانی باكووردا.

هۆكاری ئەم هەلكشانە بۆ هێشتنەوەی دۆخی ئاژاوەی دۆلار و پاراستنی ئێران لە ناتۆ و توركیا و كەنداوی عەربی بۆئەوەی نرخی بەرمیلێك نەوت نەگاتە 150$. ئەگەر هەرەشەی هێرش لە وێرانكردنی دامەزراوەی ئێران بدرێت بۆیە ئێران چاودێری سعودیا و توركیا و رووسیا و ناتۆ و ئیسرائیل دەكات. زەوی هەولێر دەبێتە (راداری) دبلۆماسی و جەنگ لە هێشتنەوەی ئەمەریكا و پاراستنی لەدەست گروپی پرۆكسی شیعە لە سنووری هەریر و شەنگال، بەرەی جەنگ درێژ دەبێتەوە بۆ سووریا و توركیا و كەنداوی عەربی و ئاراستەیەكی شێواو بەرپادەبێت واتە 150كم ئێران دێتە پیش لە هەولێر بۆ مینا.


هێشتنەوەی سوریا بۆ مەیدانی جەنگە لە پێگەی شیعەو سوونە كە دەبێتە رێگر لە دامەزراوەی غازی سروشتی قەتەر بۆ ئەوروپا بۆیە تیرۆر و ئۆتۆنۆمی رۆژاوا دەكەوێتە ناو جەنگی داهاتووی غەززە و ئیسرائیل كە ئێران لە هێلی هەولێر و موصل دەبێتە بەربەست بۆ شكەستی ئەنقەر و قەتەر و خۆرئاوا. سەرهەلدانی كێشەی مەزهەبی بۆ تێوەگلانی عێراق جۆرێكە لە كرداری دەروونی جەنگە لە لایەن ئیسرائیل بەرێگای میدیا دەخاتە سەر واشنتۆن و ناتۆ و بۆ لاوازكردنی ئەمەریكا لە ناوین و پێگەی لە عێراق بەلام ئەمەریكا بەرێگای ئێران ئەم دبلۆماسیە لە كرداری دەروونی هەلپەسارد.


ناوەرۆكی جەنگەكە لەم نەخشەیە فراوان دەكرێت لە ئێستا بۆ داهاتوو كە كوردستان بەشێكە لەراگری سنووری ئیسرائیلی نوێ لۆیە ئەمەریكا هەلدەكشێتە هەریر و هاتنی ئێران بۆ هەولێر دەبێتە راگری دۆخی ناوین لە داهاتوودا. جەنگی غەززە لە باشووری #كوردستان بە ئەگەری ئەوەی كە ئیسرائیل لەخاكی باشوور میراتی جینەلۆجی نەریتی و نەتەوەی و ئاینی هەیە وە دۆزی كورد لە واشنتۆن وەردەگرێتە بۆ تەلئەڤیڤ وەك ئامرازێك و ئامانجێك بۆخۆی بەكاردەهێت بۆیە ئێران و ئەمەریكا دبنە رێگر لەم دەولەت كوردیە.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

ئایا دۆلار دەبێتە گۆرانكاری ریشەی مەزهەبی؟

دوو جەنگ لە چاوەروانی ناوەخۆی باشووردایە

Iraq's change in the direction of the southern region