المشاركات

عرض المشاركات من يونيو, ٢٠٢٤

بە دیموكراتیزەكردنی مێژووی كوردستانی باشوور

 بە دیموكراتیزەكردنی مێژووی كوردستانی باشوور بلۆگەر : جەودەت احمد بابەت : نوێبوونەوەی هزر بەروار : 27\9\2024 كوردستانی باشوور لە سەردەمی سەرەتای ناوەراستی سەدەی 21 و شۆرەشی خۆرێبەری و خودئاگای و تاكگەرای چاخی دیجیتالی پێوستی بەوە هەیە مێژووی كۆمەلگای داهێنانی هەرێمی باشوور بە دیموكراتیزە بكرێت و ریفۆرم بكرێتەو بۆئەوەی ئەم قەیرانە لەناوەخۆی باشوور دامەزراوە بەجارێك كۆتای بێت و وێنەی باشوور لە هاولاتی بوون خۆی نوێبكاتەوە. كەواتە باشوور لەسەر مێژووی میراتی پارتیزانی دۆلار دیبلۆماسی شاخ دامەزراوە بەهۆی لۆبی سامی و ئقلیمی لە پێناو ئاژاوەی ناوەخۆی ولاتانی عەربی و میراتی سەفەوی و عوسمانیدا بەرێوەچووە. ئەم مێژوو بەكلاسیكی چاخی ئاسن و سەردەمی هەوالگری كلاسیك هەژماردەكرێت چونكە جەنگی سارد لەدوای كۆتای جەنگی دووەم لەجیهان دۆخی نێوان كۆمەنیستی مەزهەبی لینینی كۆن و دژ بە لیرال دیموكراتەكان لە نێوان ئابووری دۆزینەوەی نەوت و وەبەرهێنانی پیشەسازی ناوەخۆی ولاتانی ئاسیا و ناوەراستی مینا درێژبۆتەوە وەك شۆرەشی كورد لە رۆژهەلات و باشوور كە دوو شۆرەشی گەمژانەی پێگەی كورد بوو لە پێناوی هاتنی سووپای سوور بۆ ن

هەرێمی باشوور (بەتالە)..(بۆچوون)

صورة
هەرێمی باشوور (بەتالە)..(بۆچوون) بلۆگەر : جەودەت احمد بابەت : تیۆری سیاسی بەروار : 30ی جوون 2024 بەگوێرەی یاسای زانای سیاسی دێڤد ئیستۆن و لێكدانەوەم بۆ یاساكە، سیستەمی سیاسی و حكومەت و پەرلەمانی كوردستانی باشوور (بەتالە) چونكە دامەزراوەی سێكتەری گشتی حكومەت لەگەل جوولەی خەلك و خالی دامەزراوەی كارگێری و سیاسی دەبێتە بازنەی ئارامی (فیدباك) لێرە گەرانەوە بۆ مێژووی و كابینەكان و سیاسەتی حیزب، سەرباری هەلبژاردنی ناشەرعی، هەرێمی كوردستان لە خالی بۆشای سیاسی و كارگێری بەتال دەخولێتەوە. دەنگدانی دلسۆزی واتە كەسێك دەنگ دەدات بەگوێری (سۆز و شەر و شادی) لەم سۆنگەیەوە هیچ بەهاو نرخی نامێنێت بۆ دامەزراوەی حكومەت و پەرلەمان چونكە ئاستی ناهۆشیاری و نەخوێندەواری و نەخۆشی و بێكاری و داتەپینی شارەوانی و پاشەكشەی خۆشگوزەرانی خەلك بەشێكە بۆمانەوەی دەسەلاتی یەك حیزبی و دووحیزبی و مایكرۆ جەماوەری سەرجەمیان كار لەسەر یاسای دەنگدانی دلسۆزی دەكەن. ئەگەر ئاستی دەنگدانی دلسۆزی %60 ئەوە ئاستی دەنگدانی ستراتیژی كەمتر لە %20 چونكە دەنگدانی ستراتیژی واتە چینی ناوەراست لە كەسانی رۆشنفكر و كۆمەلگای خوێندەوار و خوێنە

كودەتای هەلبژاردن لە هەرێمی باشوور (بۆچوون)

صورة
كودەتای هەلبژاردن لە هەرێمی باشوور (بۆچوون) بلۆگەر : جەودەت احمد بابەت : ئاژاوەی سیاسی بەروار : 29ی جوون 2024 نوێبوونەوەی حكومەت و دامەزراوەی گشتی و ئاراستەی سیاسی حیزب و مایكرۆجەماوەری لە چوارچێوەی دەسەلاتی یەك حیزبی تاكڕەوی و دوو حیزبی كە زۆرینەی كورسی پەرلەمان بەردەكەوێت هێزی سیاسی دووەم دەبێتە چاودێر بەسەر ئەدای دامەزراوەی گشتی حكومەت و جوولەی ئاراستەی سیاسی حیزب لێرە حیزبی دووەم دەبێتە ئۆپۆزسیۆن كە بەردەوام چەقی گرفت و هەلەو دواكەوتنی حكومەت و پەرلەمان دەخاتە بەرشرۆڤەی میدیای و بوژانەوەی رێكخستنی ناوەخۆی حیزب. بۆیە هەنگاوی ئۆپۆزسیۆنی بوێرانە هاوشانی حیزبی یەكەم لە دەسەلات كاری بەرێوەبردنی كرداری دلسۆزی و لۆژیكی بەرێوەدەبات بەرێگای دژ و بەرژەوەندی جەماوەری. لە هەرێمی باشوور چەمكی ئۆپۆزسیۆن تەنها كار لەسەر قیژەی كۆمەلگا دەكات بێگەرانەوە بۆ دامەزراندن وبەدواداچوونی كەرتی شارەوانی و سیاسی و مرۆی و سەربازی و ئابووری، خالی گرینگی ئۆپۆزسیۆن بریتیە لە گەوجاندنی خەلك بەرێگای زیرەكی دەروونی و بەردەوامیدانی پرۆسەی (كرداری دەروونی). لێرە خەباتی ئۆپۆزسیۆن بەلاوازی رێچكە دەگرێت بەهۆكاری پەرتەوا

كۆچی پێچەوانی سوریا دەبیتە سەقامگیری عێراق و هەرێم

صورة
سوراقی چی یە..؟ بلۆگەر : جەودەت احمد بابەت : ئاژاوەی سیاسی بەروار : 28ی جوون 2024 نیگاركێشی دەستی لە شێوەی نەخشاندنی ملوانكە جۆرێكە بۆ مانەوەی و داخزانی خەلكی سووریا بۆناوەخۆی عێراق ئەم پرۆژەیەی بە دیجیتال كرد بەناوی لابردنی سنوری عێراق و سوریا بۆ بازنەی هاوبەشی پێگەی نەتەوەی كە ناویان نا سوراقی، واتە لێكدانی دوو دەولەت لەسەر پێگەی مانەوەی هاوسۆزی و هاوسنووری و هاوزمانی و هاومەزهەبی نەخشەی عێراق و سووریا لێكدرا. تائێرە روونە و ئاشكرایە، زۆرشت هەیە بۆ باسكردن بەلام ناكرێت بنووسین بەهۆكاری چاودێری هەوالگری دیجیتالی لێپێچینەوەی مەرگ لەگەل بلگۆر و شرۆڤەكاران دەكرێت بەناوی تێكدەری ئاسایش و بەرژەوەندی زلهێزی و ئقلیمی دەخرێتە لیستی داواكراوەكان. من لێرە باسی دیوێكی تری ئەم جەنگە دەكەم لە رووی هاوسنووری و جوگرافیای سیاسی لەگەل بەشی كوردستانی باشوور. بۆ جێگركردنی جەنگ و ئاژاوەی سیاسی، سەرەتا سنووری ئەم ناوچەیە لە كۆبوونەوەی نهێنی هەوالگری بالا و سیاسی و سەربازی لە ئاستی زلهێزی بۆ زالبوون بەسەر ئقلیمی خالێكی جەنگ دیاری دەكرێت لە نێوان جیهانی ئاینی و ئایدۆلۆژی و ئابووری و جیۆسیاسی و سەربازی بەسەر

داڕمانی سایكۆلۆژای سیاسی لە كۆمەلگای كوردستانی باشوور

صورة
  گوێ لە سۆران عومر بگرە دواتر بۆچوونی من بخوێنە! بلۆگەر : جەودەت احمد بابەت : سایكۆلۆژی كۆمەلگا بەروار : 27ی جوون 2024 چێرچل دەلێت (حكومەت و حیزبی گەندەل، میللەتێكی گەندەل و جەبانی لە پشتە)، دەمەوێت بە عەشائیری بنووسم بۆ ئەوەی تێگەیشتنەكە جوان بگات بە خوێنەرانی دیجیتالی، ئەگەر حكومەت یەك سال، پارە نەدات و كارەبا نەدات و بێ كارت بكات و ریسوای هەموو ناخۆشیەكی ژیانی بكات، خەلكی كوردستان (نوقەی لێوەنایەت) ئەوەندە مل شۆر و جەبان و بێ غیرەت،لێرە تاوانی حكومەت و حیزب و بارزگانان نیە، بەلكو هەمووی بێ غیرەتی خەلكی كوردستانە. دەلەرزیت و دەگرێت و لەخۆدەچیت ئەگەر بچێت داوای حەقی خۆی بكات ئەوەندە غیرەتی رۆحی و جەستەی و هزری دابەزیوە. یەك منال دەتوانێت حكومی هەموو كوردستان بكات ئەگەر یەك تۆز بەغیرەت بێت لەرووی دەروونی و جەستەی بەرگەی تاوانەكان بگرێت، نەعەشیرەت نە تیرە نە بەرەباب ناتوانێت بەرامبەری بوەستێتەوە، هەموو وەك ئاژەل كلكە كوتەی بۆ دەكات. نەمایكرۆ جەماوەری و ئیسلامی كەس ئەم دۆخەی پێچانابێت، ئابووری مرۆی لە داهاتوو تێچووی سەرووی 20 ملیار دۆلارە لە سەر حكومەت و حیزب و رێكخراوی جیهانی دەكەوێ

ناوبژوانی سیاسی كێ یە؟

صورة
كورد ناتوانێت ناوبژوانی سیاسی بكات! بلۆگەر : جەودەت احمد بابەت : داهاتووی مرۆڤ بەروار : 26ی جوون 2024 ئەمرۆكە لە میدیای بالی حیزبی وەك سەردێری هەوالەكان جۆرێك لە نمایشی پێهەلدانی كەسایەتی لە قەلەمی نووسەرێكی بیانی، باس لە كەسایەتی و سیاسی لە پرۆژەی ناوبژوانی ئاشتی و جەنگ لەرۆژهەلاتی ناوەراست وەك (دەبدەبە) فویان لەناوی دەكرد بە ئاسمانی هەرێمی كوردستانی باشوور نمایشدەكرا، وەك جۆرێك بوو بۆ گەوجاندن و زیندوكردنەوەی كەسی و پێگە و بال و سەرەنجێكی پروپاگەندەی بۆ گەرمكردنەوەی نازناوی ئەم پێگەیە بە ئاراستەی دۆستایەتی و بەخشین و گیرفان گەرم كردن جۆرێك لە ناوەخۆی نووسەرانی سەربەخۆ كە بەشێك لە لۆبی و حەوزی بیركردنە و كۆنە مارێنز و میدیاكار ئەمانە بەردەوام بەدەوری پارەی خێرا و كۆمەلگای چەقبەستووی دەخولێنەوە بۆ بەدەست هێنانی پارەو پێگە و بلاوكراو و پۆست بەرێگای ئاراستە و پشتگری دیجیتالی لە نووسراوەكانیان بەزمانی بیانی بەشان وبالی حكومەت و حیزب و خێزانی هەرێمی باشوور وەك شاباشێك بەدیجیتالی دەكرێت. ئەم جۆرە كردارانە لە زمانی سیاسی پێی دەلێن (گەرانەوەی دەرگا) بۆوێنە من وەك جەودەت احمد لە كاتی نووسراوی

گۆڕانی بالی سیاسی و مایكرۆجەماورەی

صورة
كەوتنی كۆمپرادۆری سیاسی لە باشوور بلۆگەر : جەودەت احمد بابەت : داهاتووی مرۆڤ بەروار : 25 جوون 2024 تەمەنم بوو بە 41 سال كە بەجیلی ئالتوونی دەناسرێن و زۆرترین ناخۆشی نەتەوەی و سیاسی و ئابوری و مرۆیمان بینیوە وەك گورگی باران دیتە هەروازونشێومان بریوە هەر كۆلمان نەداوە بەردەوام بووینە، ئەوەی زۆر بەدوای دەگەرێم جۆرێكە لە دۆزینەوەی دەرەزی ترسی رووخانی حیزب و حكومەت و خێزان و كۆمپانیا و جەماوەرە، بەهۆكاری درێژونەوەی تەمەن و بچووك بوونەوەی قەبارە و پێگە و رووخانی لەسەرخۆ لەناوەخۆی هەرێم و دەرەوەی كوردستان، لێرە باسی هەلسانەوەی حیزب ناكەم چونكە جیهانی سەرمایەداری بە لۆژیك دۆخی ناوەخۆی هەرێم لە سەردەمی پراگمات كردیە خالی وەرچەرخانی (فریودانی هەرێمی باشوور) لە پێگەی جوگرافیای سیاسی و ئۆتۆنمی سەربەخۆ لە سێبەری ناوەندی پێكهاتەی نەتەوەی (فیدرالی و دەستووری). لە هەنگاوی دووەم توانرا ئابووری مرۆی هەرێم بروخێنن بەرێگای مشەخۆری ئابووری هاوردە و مووچوخۆری كە ستوونی رووخانی ئەم حیزب و حكومەت و جەماوەریە، چونكە خواستی داهاتوو دەبێتە ئازادی گیرفان لە هەلبژاردنی (حیزب و دەنگ و شوێن و هێز) ئەم چوار پاكێچە ب

هۆكاری ووشكبوونی ئاوی شیرن لە هەولێر

صورة
  بۆ بەرێز پارێزگاری هەولێر بابەت\ داواكاری (فریای كۆمەلگای جەژنیكان بكەوە). بەروار \ 24\06\2024 شوێن\كۆمەلگای جەژنیكانی حاجی فازیل داواكار \ جەودەت احمد محمد كۆمەلگای جەژنیكانی ئەبابەكر (حاجی فازیل) نزیك لە 200 مالە و خاوەنی پێنج بیری ئاوی (ئیرتەوازییە)، سالی رابردوو بیری كۆن بەهۆی گۆرانكاری ووشكەسالی لەكەمیدا بەلام بەهاوكاری حكومەت دووبارە بیرێكی تر لێدراوە، جێگای دەستخۆشیە، ئەوەی جێگای باسە سێ بیرئاو ناتوانێت پێداویستی ئاوی رۆژانەی خەلك پربكاتەوە بەهۆی سەرپێچی خەلك و (بێخەمی بیرئیشپێكەر). جۆرێك لە شێواوی لەم پرۆژە ئاودێریەدایە كە شەیتان سەری لێدەرناكات بەهۆی ئەم سەرپێچیانەی خوارەوە... ژمارەی بیرەكان: 1- كۆنەبیرەكە ئاوی لەكەمیداوە. 2- بیری نوێ هاوشانی كۆنەكە كاردەكات. 3- بیری نوێ لە سنووری مزگەوتە لەكاردایە. 4- بیری كۆن ئامادەكراوە بەلام كێشەی تێكەوتوە. 5- بیری نوێ لە كاردایە بۆ كۆمەلێك مالی دیاریكراو. سەرپێچی بیر ئیشپێكەر: 1- كەسی میزاجی و دەروونی لەكاتی بەردانەوەی قوفلی ئاو. 2- دواخستنی ئاو بۆ ناوەراستی شەو بەهۆكاری بەهانەهێنانەوەی نالۆژیك. 3- نابەرپرسی و بێ منەتی لەكاری پیشەی خۆیا

ڕۆمانی شیكاگۆ

صورة
ڕۆمانی شیكاگۆ بلۆگەر : جەودەت احمد بابەت : هەلسەنگاندنی پەرتووك بەروار / 22ی جوون 2024   زۆربەی كات بۆ گەیشتن بە ناوەرۆكی كلتور و مێژووی هەر نەتەوە و خاكێكدا، پەنا دەبم بەر خوێندنەوەی ئەدەبیاتی بیانی لە جۆری رۆمان، چەقی دۆزینەوەی تێگەیشتنە لە پەیوەندی كۆمەلگا لەناوەخۆی هەر نەتەوە دابێت، بۆیە لەدوای تەواو بینەری بەلگە فیلمی هەلوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەتی رووسیای گەورە و هاتنی جەنگی یەكەم و دووەم و جەنگی سارد و جەنگی چاخی دیجیتالی و سەردەمی ئولترامۆدێرن جیهانی ئەمەریكا زۆرجیاوازە لەگەل رابردوو، كۆتا كۆبوونەوەی نازیەكان كاتێك هەرەشەی لەناوبردنی پێكهاتەی نەتەوەی یەعقوبی كرد بووە هۆكاری كۆچ لە ئەورووپا بۆ ئەمەریكا، سەرباری دامەزراوەی دەستووری سالی 1787 كە سەرجەم خەلك لەسێبەری ئەمەریكا گەورە رێكخستووە، من پشتگیری تەواوی خەلكی ئەمەریكا دەكەم بەلام زۆر تەبانیم لەگەل دەسەلاتی ئەمەریكا لە چوارچێوەی كاپیتالیستی و دیموكراسی، چونكە ئەوەی من تێروانینم لەم رۆمانە بۆ دەردەكەوێت هەبوونی جیهانی كاپیتالیستی لە دیوی شاراوەی ئەمەریكا ئەم دەسەلاتە بەرێوەدەبات واتە دامەزراوەی ئەمەریكا لەسەر بناغەی ئابووری نە